دەڵێی جولەکەیە خمی لێ شێواوە
خم: هەژ، هەش، چویت، نیلی تێرییشی پێ دەوترێت، کە بەن وخام و بڵوری شاڵ وکڵافە و خوری دەکرێتە ناو خوم: واتە کوپە، مەرکانە، ئه و شوێنەشی ئه و کارەی لێ دەکرێت پێی دەوترێت : خمخانە، دواتر بەنە ڕەنگ کراوەکان شاڵ و بەرماڵ و جاجم و مافور و بەڕە و فەرشی پێ دروست دەکرێت.
ئه و کارە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم(1900-1950) زیاتر کوردە جولەکەکان لە شارەکانی کوردستان دەیانکرد، دواتر کوردە موسڵمانەکانیش فێربوون، ئەوانەی کاری جۆڵایی و تەون و تەونکاریان دەکرد، کاری خومخانەیان دەکرد، ئینجا لەبەر ئەوەی کاری خومخانە کارێکی ورد و قورس بووە و پیشەی سەرەکی هەندێک لە جولەکەکانیش بووە، ئەگەر هەڵەیەک ڕوویبدایە زۆر نیگەران دەبوون کە خوری و ڕەنگکردنەکە زیانی بەر بکەوتایە چونکە کەسابەت و بژێویی ژیانیانی لەسەر بووە، ئه و نیگەرانی و سەرلێشێواویە بووە بەئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بشێوێت وبشلەژێت و پەڵەپڕوزکاوی پێوە بێت لە کارێک پێی دەوترێت(دەڵێی جولەکەیە، خمی لێ شێواوە).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,133 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!