Գրադարան Գրադարան
Որոնել

Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!


Որոնման ընտրանքներ





Ընդլայնված որոնում      Ստեղնաշար


Որոնել
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Գործիքներ
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
Լեզուներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Իմ հաշիվը
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
Որոնել Ուղարկել Գործիքներ Լեզուներ Իմ հաշիվը
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Օգտվողի մասին
 Պատահական հատ.
 Օգտագործման պայմաններ
 Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
 Ձեր Կարծիքը
 Այցելու Հավաքածուներ
 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
 Տուրիզմ - ՔՈՒՐԴԻՊԵԴԻԱ
 Օգնություն
նոր նյութեր
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Աբու Հանիֆա Դինավարի
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Կենսագրություն
Բաբա Թահեր Օրյան
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ
  537,656
Նկարներ
  109,841
Գրքեր pdf
  20,257
Կից փաստաթղթեր
  103,968
Տեսանյութ
  1,535
Լեզու
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
խումբ
Հայերեն
Կենսագրություն 
23
Հոդվածներ 
16
Գրադարան 
9
Վկայիցն 
1
Վայրեր 
1
Կողմերը & Կազմակերպություններ 
1
Հրապարակումներ 
1
Պահեստարան
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Ընդհանուր 
235,241
Բովանդակության որոնում
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության...
Վկայիցն
Մահսա Ամինի
Վայրեր
Էրզրում
سکرتێرە 68
Women's Kurdipedia-ն արխիվացրել է կանանց տառապանքներն ու հաջողությունները իրենց երկրի տվյալների բազայում:
խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Կիսվել
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Աստիճան Հատ
Գերազանց
Շատ լավ
Միջին
Վատ
Վատ
Ավելացնել իմ հավաքածուների
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
Նյութերի պատմություն
Metadata
RSS
Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
Փնտրել Google ընտրված տարրը.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سکرتێرە 68

سکرتێرە 68
سکرتێرە 68

خواحافیزیمان لە مامەستای کرد، گۆتی : مەڕۆن با نیوڕانێ لە خزمەت دابین ! جەعۆ گۆتی : مامەستا ئەوە کووە دەرێی مێوان بن ؟ مامەستا گۆتی : لۆ ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی وامان گێ لێبووە، مامەستا هەر دەرێن بێ، نارێن ها..! مامەستا گۆتی : وەڵلا برام ئەوەش دەنگ و دۆرە لە دوومەیان براو کردتەوە، بە حوبی در حەزدەکەم نیوڕانێ لە خزمەت دابین، مام عەوڵا گۆتی : زۆر مەمنون مامەستا خوا نەیبڕی، بە قسەی جەعۆش توڕە مەبە، ئەوە بە هەموو کەس دەڕەوی..!
ئیدی مامەستامان بە جێهێشت و گەڕاینەوە لای مارێ، جەعۆ گۆتی : فرسەتە با بچینە مارێ شەمسەدین گەندەبای، هەونکە برنج و ترش و گۆشت تەقلەی لێدەدەن لەناو مەنجەری، گۆتم : پێویست ناکا، ئەو بەستەزمانانە بەخۆیان بەخەمن، ئەمەش بچین لەوێ پاردەینەوە، جەعۆ گۆتی : ڕەعمەت لە بابت شیوەکە هەر کرایەو هیچ منەتی تێدانیە..! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ ڕجای ئەو خوایەت لێدەکەم، وازمان لێبینە، هەتیم ئەتوو لۆ ئەوەندە لەبرسان مردی، خۆ ڕەنگ نیە ئێکەک تازیەک شاییەکی هەبی، ئەتوو خۆی پێدا شۆڕ دەکەیەوە ! جەعۆ گۆتی : وەڵڵا ئەوجە ئەمن لۆنگۆمە، قابیلە لۆ کێم بی، کاکە خۆ زۆرم لێنەکردینە، ناچین، ناچین ! ئیدی ڕێککەتین پاش نیوڕانێ بچینەوە تازیەی لە مزگەفتێ، خواحافیزیمان لێککرد و هەر کەسەمان چووینەوە ماری خۆمان..
دەوری سعات دوو و نیوی هاتمە دەرێ، دیتم خەرکی کۆرانێ هەموو ڕاوەستاینە و چاوەڕێم دەکەن، سەلامم لێکردن و بە پیاسە شۆڕ بووینەوە لۆلای مزگەفتێ، وەلحاسر ئەو سێ چار ڕۆژەی هەر لە تازیەی شەمسەدینی بووین و زۆرمان ئاگا لێیبوو، شەمسەدین گەندەبای بە مردنی ئەو کوڕەی زۆر تێکچوو، ئەو پێشترێش بڕیاری دابوو، لەگەڕەکێ بارکا، چونکە ئەو باخچە گەورەی پێش ماری وان، مەسوولەک دەستی بەسەر داگرتبوو، هەمووی کردبووە چەند پارچە زەویەکی دوو سەت مەتری و دەیوویست بیفرۆشتەوە، تەئکیدم لەگەر مردنی ئەو کوڕەشی، بەتەواوی دری لە گەڕەکێ هەرقەنایەو بەجێدێلی..
بەیانیەکی لە حەوشێ دانیشتبووم، مام عەوڵا هات، پاش سەلام و کەلام و چاک و چۆنی، گۆتی : ئوستاج، دەزانی شەمسەدین گەندەبای لافیتەی لە خانی دایەو دەفرۆشی ! گۆتم : بە ڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، ناهەقیش نیە، پاش مردنی جەرگی، زۆر زەعمەتە بتانی سەر بەو خانیەی دابگری، کە جەرگت لەناوی گەورە بووە، گۆتم : زۆر ڕاستە، وەڵلاهی قورسە، گۆتی : بڕوات هەبی، ئەمن بەو عومرەی، زۆر جار فکر لەوەی دەکەمەوە، هەرچی هەیتم بیفرۆشم و ئەو وراتەی بە جێبێلم، کورە وەڵلا وەبیللا ئەوە ژیان نیە، گۆتم : ئێ خۆ ناکرێ هەموومان ئێرە بە جێبێلین و بکەوینە وراتی غەریبی !؟ گۆتی : ئوستاج ژیانەکە زۆر قۆڕ بووەو تامی نەمایە، هەرچی دەیبینی بیێتاقەتە، بڕوات هەبی، ئەوەی هەبوونیشە دری خۆش نیە، گۆتم : دەزانم مام عەوڵا دەزانم، ئیشاڵلا خوای گەورە بە بارەکی دا دێخی و چای دەکا ! گۆتی : وەڵلاهی خوای گەورە چایناکا، هەتا ئەمە عەرەکەکی نەکەن، خوا بەرەکەتی تێناکا، گۆتم : دەتوو هەستە بابچین سەر لە برادەرەکی بدەین، گۆتی : خێر ؟ گۆتم : وەڵلاهی داوای دەفتەرەکم قەرد لێکردیە، گۆتی : وەرە لۆم دانای، گۆتی : دەفتەرت لۆ چیە ئوستاج، قاتی ناچیە خاریج ! گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : تەواو تێگەیشتم، گۆتم : لەچ گەیشتی ؟ گۆتی : دەتەوێ لێفەکەی نوێ کەیەوە غەدداری مەددار..! گۆتم : وەڵلا تەڕ نەتزانی، دەتوو هەستە بابچین، ئەوجە پێت دەرێم لۆچمە..!

لەگەر مام عەوڵای سواری تڕومبێلی بووین و چووینە کن برادەرەکەی، پاش چاک و چۆنی و ئەحوار پرسینی، دەفتەرەکەی دامێ، گۆتم : کاکە شەش مانگیدی لۆت دەینمەوە، گۆتی برێ نۆ مانگ، گۆتم مەمنونم و مارت ئاوابی، خوا حافیزیمان لێکردو هاتینە دەرێ، سواری تڕومبێلی بووین، مام عەوڵا گۆتی : باشە ئوستاج ئەتوو شەش مانگیدی ئەو قەردەی بەچ دەدەیەوە، گۆتم : ئەگەر تەرتیب نەبوو، ئەوە پارچە عاردەکم هەیە دەیفرۆشم، قەردی وی پێ دەدەمەوە و ئەوەی ماوەش لەسەر و سمێری خۆمی هەردەسووم، گۆتی : خوای گەورە ئاسانی دەکا ئیشاڵلا، هەونکە کێوە بچین ؟ گۆتم : دەچینە ماری پۆلیسەکەی، ئەوەی بە سەبەبی من لەناو تڕومبێلی کەل و کۆم بوو، گۆتی : قاتی ئەو پارەت لۆوی نەهینایە ؟ گۆتم : بەرێوەڵلا، پەنجا وەرەقە لۆوی، پەنجاش لۆ پارێزەرەکەی، گۆتی : مادام ئەو پیاوەتیەی دەکەی، خوای گەورە قەردەکەت لۆ تەرتیب دەکا، گۆتم : خوا بە زارت دابڕۆنی..!
گەیشتینە ماری پۆلیسەکەیی و لە دەرکەمان دا، فەرموویان لێکردین و چووینە ژۆرێ، بەینەکی باش دانیشتین و قسەی خۆشمان کرد، لە هەستانێ پەنجا وەرەقەم هاویشتە بن بالیفی، هەرچەند هیناو بردی، گۆتم : بەخوای هەردەبی وەرگری، ئەتوو لەسە من ئەوهات لێهاتیە، باشبوو ڕازیبوو، ئیدی خواحافیزیمان کرد و هاتینە دەرێ، پاشان بەڕێکەتین لۆ مارێ پارێزەرەکەی، وەکی چووینە ژۆرێ، دیار بوو ئێک دووەک لەوێبوون، عیلاج تەبیعیان پێدەکرد، دەوری نیو سعاتەکی دانیشتین و چایەکمان خواردەوە، زەلامەکان ئیشیان تەواو بوو و ڕۆیشتن، ئیدی کەتینە قسەی خۆش لەگەر پارێزەرەکەی، گۆتی : ئێستا زۆر باشم هەر بزانە یەک دوو حەفتەی دی دەستم بە ئیشێ کردەوە، گۆتم : وەڵلا زۆر پەلەی مەکە، با بەتەواوی بێیەوە سەرەخۆ ئەوجە خەمەکی لەو مەلەفەی دەخۆین، کە لۆیان کردیمەوە، گۆتی : چیدی تەئجیلی ناکەینەوەو لەو چەند ڕۆژەی دەست بەکار دەبین، گۆتم : قاتی ئێستاش گەفت لێناکەن هەتا واز لەو مەسەلەی بینی ؟ گۆتی : هەر گەف، ڕۆژ نیە سێ چار زەلامان نەنێرنە مارێ و پێم نەرێن خۆشی بی یان ترشی دەبی واز لەو قەزیەی بینی، بەران ئەمن هەر پێ دادەگرم و دەرێم قەت واز ناینم، گۆتم : ئەگەر دەزانی وەزعت لە خەتەر دایە وازبینە، ئەمن حەزناکەم لەبە من شتەکت لێبێ و مارو مندارت هێتیم بن، گۆتی : ئەوجە ئەگەر ئەمە هەرکی گەفی لێکراو وازی هینا، ئەوە ئەوانە لۆیان دەچتە سەری و چیان بوێ و کوویان بوێ ئەوها دەکەن، ئوستاز پیاو یەکجار دەمری، با ئەو یەکجارەش بەسەر بەرزی بمری..!
پێشی هەستین، دەستم لەگیرفانم ڕاکرد و پەنجا وەرەقەکەم هاویشتە بن بالیفەکەی بن سەری، دەستی بردە بن بالیفی و پارەکەی دەریناو لۆ منی ڕاگرت و گۆتی : قەت نامهەوێ ! گۆتم : شتی وانیەو هەردەبی هەگری..وەلحاسر زۆرم ڕجا لێکرد، ئان ئاخیری ڕازی بوو، گۆتی : ئەمن حسابی قەردی لۆ دەکەم، هەر بێمەوە سەرخۆو دەست بە ئیشێ بکەمەوە لۆت دەینمەوە، گۆتم : دەتوو جارێ وەریگرە، خوا کەریمە لۆ دوایێ، باشبوو ڕازیبوو، خوا حافیزیمان لێکرد، زۆری ڕجا کرد نیوڕانێ لەوێ بین، گۆتم : زۆر مەمنون هەردەبی بگەڕێینەوە مارێ، ئیدی خواحافیزیمان کرد و هاتینە دەرێ..
دەگەڕاینەوە لای مارێ، مام عەوڵا گۆتی : دەزانی ئەو معامیە زەلامی زۆر ڕەشید دیارە، گۆتم : ئەرێوەڵلا، دوعای بکە خوا بیپارێزی، گۆتی : بەستەزمانەی ئەوە چەند مانگە لەسەر جێی کەتیە، ئەوجە هەر تەسمیل نابی و پشتت بەرنادا، گۆتم : ئەدی ئەو هەموو گەف و چاو سۆر کردنەوەی لێی دەکرێ، هەر کەسەکی دیبا لەمێژ بوو ڕووخابوو، مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : باشە دەبی چابیتەوە ؟ گۆتم : ئیشاڵلا، ئەدی نەیگۆ دوو حەفتەی دی دەکەومەوە سەرپێ ! مام عەوڵا گۆتی : ئا ئەوەندەش وەیە، بەران ئوستاج، ئەتوو برێی تەقە و مەقەی پێ بکرێ..!؟

گۆتم : مارت خرانەبی، ئەتووش فکرت هەر لەکن تەقەو مەقەیە، گۆتی : ناهەق نیمە ئوستاج، بەستەزمانەی لا گونەکی فڕیە، ئێ وەڵلا بەلایەکیش ممکینە وەکی موەلیدەی دوو ئەمپێری بی، هەر لەجێی خۆی بلەرزی..! گۆتم : دوعای لۆبکە زوو چابیتەوە، گۆتی : وەڵلا لە دوعایان قسووریم نەکردیە، ئەمە لەو قسانە دابووین مام عەوڵا تەلەفۆنەکی لۆ هات، هەریگرت و وەرامی داوە، ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : کچێ دەوس، کوو وەیە، لە کێندەرێ ؟ ئێ لۆ..!؟ باشە باش، دەباشە قەپات کە، هەندەی نەمایە چرم و لیکاو و گریانت لەناو مۆبایلی لۆم بێ و بچیتە ناو کوونی گێم ! مام عەوڵا مۆبایلکەی قەپات کرد، گۆتم : خێرە ؟ گۆتی : چت لێ بشارمەوە، میرۆ گیرایە ! گۆتم : بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتم : لە شورتەی ؟ گۆتی : شورتە سەلاتەیە ئوستاج، بریا شورتە بایە، لەو جێی ئەتوو لێ گیرابووی..! گۆتم : ئەوجە ئەوە بەکێ دێتە دەرێ، باشە نەیگۆ لۆ گیرایە ؟ گۆتی : لۆ ئەمن لەبەر گریان و لووشکە لووشک و چرمی زولفانی گێم لە هیچ بوو، گۆتم : زولفان کێیە ؟ گۆتی : خێزانی میرۆی کارخانچی، ماشەڵلا مزیڕە، لەو گۆڕەی دەست لە هەموو کوونەکی وەردەدا ! گۆتم : باشە کوو دەگەینە میرۆی ؟ گۆتی : ئەو ئیشە بە جەعۆی خۆڕی دەکرێ ! گۆتم : جەعۆ لۆ ؟ گۆتی : بمانگەینیتە کن معێدینی..!
تەلەفۆنم لۆ جەعۆی کرد و گۆتم لەکێی ؟ گۆتی : وا بەڕێدەکەوم بەرەو فاوی، مسابەقەی کۆترمان هەیە ! گۆتم : مەچوو، وەزعەکە شڕە ! گۆتی : یا ئەڵلا خێر چبووە ؟ گۆتم : میرۆ گیرایەو ڕۆژ ڕۆژی تووە لۆمان بەخەبەرەکی کەوی، گۆتی : ڕەعمەت لە بابت کۆتربازەکی وەکی من چی پێدەکرێ، بڕۆن لە دوو مەسوولەکی هورگەستووری قوونەستوور بگەڕێن، گۆتم : ئێ ئەمە ئەو هورگەستوورە قوونەستوورەمان دیتتەوە، بەس ئەوە بەس بەتوو دەگیرێ ! گۆتی : کێیە ئەوە ؟ گۆتم : محێدینی برادەرت..! گۆتی : معێدینی کەونە جاش ؟ گۆتم : بەرێ..! گۆتی : وەڵلا ڕێی تێدەچی، چونکە ئەوڕۆ ڕۆژ ڕۆژی جاشانە ! گۆتم : دە مادام وەیە، فەوری و سەوری بگەڕێوە، گۆتی : لەکێنە ؟ گۆتم : وا دەچینەوە لای مارێ، گۆتی : ئەوە هاتم..!
گەیشتینەوە لای مارێ، پێش ماری مام عەوڵای قەرەبارغ بوو، دیاربوو مار و منداری میرۆی هەموو هاتبوونە وێ، هەر چاویان بەمە کەت، بەرەو لایمە هاتن، زولفانی ژنی زۆر مشەوەش دیاربوو، هەرهات و گۆتی : عەوڵا ئەوجە چم لێدەکەی، میرۆیان برد میرۆ، مام عەوڵا گۆتی : زولفان ببڕێنەوە، با لە خەمی توو هەموو زی خۆم دانەدڕم..! گۆتم : خوشکە زولفان میرۆیان لە کێ برد، گۆتی : وەڵلا مامەستا لە مارێ بوو، عەدیقەی ئاو دەدا، دە دوازدە زەلام بە مارێ وەربوون و میرۆیان بە شاپان برد، وەڵلا هەر شاپی لە قوونیان دەدا دوو مەتریان برند دەکرد..! مام عەوڵا گۆتی : زولفان بە فیتەی پیوایتی، لۆیێ دەزانی دوو مەتریان برند کردیە، ئەتوو بڕۆنێ جەعۆی سەگساریش هەر نەهات..!
زی : یەخە.

وەختەکی جەعۆ پەیابوو، مام عەوڵا گۆتی : ئەوە ئەتوو لەکێی هەی هەنگرە مینگە ! وەرە ئەو ژنانەم لێ دوور بێخەوە وەرە، جەعۆ گۆتی : خوشکانی بەڕێز، هاوڵاتیانی خۆشەویست، هیچ خەفەتی مەخۆن، جەعفەر پارەوان هەموو کێشەو گرفتەکانتان لۆ عەل دەکا ! زولفان گۆتی : وەی بەقووڕێم گرت، جەفعەرۆک، ئەو زەلامە وەزیرەک بوو هەنکی یەک نێرەکەری، هیچی پێناکرێ، ئەوجە بە سەیەکی وەکی توو دەکرێ..! مام عەوڵا دەماغی لە کەللەی نەما، دووکەر لە هەردوو کوونە کەپووی دەهاتە دەرێ، هاواری کرد : زولفان هەونکە دەچیە ژۆرێ، یان ئەو تفەنگەی بینم و بە قوربانی سەت بکەم..! وەکی مام عەوڵا ئەو قسەی کرد، زولفان ترسەکی لێنیشت و کشاوە پاش، دوایێ هێدی هێدی بە پرتەپرت چۆوە مارێ مام عەوڵای شووبرای..
مام عەوڵا گۆتی : چبکەین ؟ گۆتم : با سواری تڕومبێلی بین و بڕۆین لۆ ماری محێدینی، جەعۆ گۆتی : با بڕۆین، ئەمە سواری تڕومبێلی بووین و جەعۆ سلفی لێدا، پیرداود بێ ددان خۆی هاویشتە ناو تڕومبێلی ! مام عەوڵا ئاوڕی داوەو گۆتی : ئەتوو کێوە دێی پیرە سە ! پیرداود بێ ددان گۆتی : ئەنگۆ کێوە بچن ئەمنیش دێمە وێ ! مام عەوڵا شێت وهار بوو، گۆتی : ئەمە دەچینە گەوادی ! پیرداود بێ ددان گۆتی : ئەمنیش دێم، ئەوجە لە گەوادی خۆشتر هەیە..! گۆتمە مام عەوڵای ڕجای ئەو خوایەت لێدەکەم وازی لێبینە، وەڵلا وەبیللا بە هەر سێکمان دەرەقەتی پیرداودی نایێین، ئەوجە لێیگەڕێ بابێ، مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتیە جەعۆی : پێ لێنێ کورە..! جەعۆ گۆتی : ئەمر دەکەی فەرماندە..! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ دەیبڕێنیەوە یان خۆ لە تڕومبێلی هەر باوێم ؟ پیرداود نەبڕاوە نۆبەتی تووە..!
هەر لە کۆرانێ ئاوا بووین، پیرداود دەستی بە چەقەنە لێدانێ کرد و گۆتی : بای دەدا بای دەدا، گێل گێلە لەگەر شەدە، هێشتان نەبووە بە یارم دەعیەم لەسەر لێدەدا..! مام عەوڵا شێت بوو، گۆتیە پیرداودی کورە ببڕێنەوە هەی خۆڕی، خۆ ئەمە ناچینە عەفلەو قوون بادانێ، ئەمە دەچین عیلاجەکی لە میرۆی بکەین ! پیرداود گۆتی : میرۆ لۆ گیرایە، قاتی کەری نە....یە..! مام عەوڵا شێت بوو، گۆتیە جەعۆی ئەو تڕومبێلەی ڕاگرە ! جەعۆ هەند بەتووندی ئیستاپی کرد هەموو تێکڕا چووینە پێش و پاش، مام عەوڵا لۆ کەپووی بە دەشبوولی نەکەت، هاواری کرد : ئەی بابە..! مستەکی لۆ جەعۆی ڕاوەشاند، ئەوجە هاتە خوارێ و هات دەرکەی لای پیرداود بێ ددانی کردەوەو گۆتی : هەستە وەرە خوارێ هەستە، هەی سەی خۆڕی، خۆ ئەتوو ئەوڕۆ ئەمنت کووشت ! پیرداود گۆتی : بە نامووسم نایێمە خوارێ ! مام عەوڵا ڕووبووە پیرداودی و ڕایکێشا، پیرداود تووند خۆی بە کەللەی کووشینی قەییم کرد، بووە ڕاکێش ڕاکێش لە ناو تڕومبێلی، هاتمە خوارێ و قۆری مام عەوڵام گرت و دوورم هێخستەوە، چوومە کن پیرداودی و گۆتم : یان بێدەنگ دەبی، یان دێیە خوارێ و لەگەمە نایێی..! پیرداود بێ ددان دەستی بە دەوی وەناو گۆتی : قەرانقووپ..! گۆتم : یاڵلا مام عەوڵا بابڕۆین، تەواو، پیرداود قسان ناکا..! مام عەوڵا سەرەکی باداو سواری تڕومبێلی بۆوەو گۆتی : یاڕەببی خوایەزۆر شوکر ئەلعەمدو لیللا..!
هەنگرە مینگە : جنێوەک بوو داکم دەیدا، ئێستاشی لەگەر دابی نازانم مانای چیە، بەران وای لۆ دەچم : بەمانای فیڕنە گولەی #سلێمانی# بی، واتە پووتە و کورتە باڵا..

وەزعەکە بڕەک هێور بۆوە، پیرداود نقەی لێوە نەدەهات، بەزۆری زۆرداری خۆی گرتبوو، لە ڕکان لەسەر کووشینی قوونی دەهیناو دەبرد، وەکی برێی چونکە دەوی گیرابوو، دەیوویست بە قوونی قسەی بکا، مام عەوڵاش گێی قولاغ کردبوو، بەشکو ئێه پیرداود قسەکی بکاو بتەقتەوە، وەختەکی پیرداود گۆتی : ئحە ئحم..! مام عەوڵا گۆتی : وەی سندان ! پیرداود تەقیەوەو گۆتی : دەی دەی بزانە کۆخەشمان لێ مەعن ناکەی..! جەعۆ گۆتی : کاکە بێدەنگ بن، وا لەگەر معێدینی قسەی دەکەم، جەعۆ دەنگی مۆبایلەکەی دا دەرێ هەتا ئەمەش گێمان لێبی، جەڕەس ڕۆیی و مام عەوڵا گۆتی : خوایە هاوار بەناوت..! وەختەکی محێدین وەرامی داوە، بەگێرەی تۆنی دەنگی پێدەچوو لەخەوێ هەستابی، گۆتی : ئەلۆۆ، جەعۆ گۆتی : ها کەونە جاش کوی ؟ دیاربوو محێدین ئەعسابی نەما، بەران زانی جەعۆیە، گۆتی : هەی سەی خۆڕی ئەوە ئەتووی ؟ گۆتی : ئەدی کێبم، قابیلە هەیفا وەهبی بم، محێدین گۆتی : وەڵلا بمزانیبا ئەتووی وەرامم نەدەدایە، ئەمن بەو کیژە جوانەت تێگەییم ئەوی لەگۆ#ڕانیە#کی ڕاقیسەی دەکاو چاوی دەقووچێنی، چونکە شەوێ قسەمان کردو گۆتی : پاش نیوڕانێ تەلەفۆنت لۆ دەکەمەوە، جەعۆ گۆتی : وەختی چاو قووچانێ نیە، کاوڕەکی لە عاردیدە، وا دێمە مەزرەعەی ! محێدین گۆتی : زوو دێیوو زوو دەفن دەبی چونکە چاوەڕێی برادەرەکی دەکەم عەزناکەم بیبینی و بتبینی، باشە ئەتوو قەول نەبوو بەبەغایەکم لۆ بینی، لۆ نەتهینا ؟ جەعۆ گۆتی : ئەگەر ئەو ئیشەم لۆ بکەی جۆتەکت لۆ دەینم، محێدین گۆتی : دەباشە دەی زوو وەرە، ئیدی محێدین مۆبایلەکەی قەپات کرد، جەعۆ گۆتی : دوعای بکەن معێدین ئیشەکەمان لۆ بکا، پیرداود ڕجات لێدەکەم لەوێ نەیکەیە مەیدانی خۆت و دەوت بگرە، تاقەتی بینەو بەردەی معێدینم نیە، مام عەوڵا گۆتی : پیرداودۆک نەک دەبی هەر دەوی بگرین، بەخوای دەبی تەپەدۆرەکیشی لۆ لە خوارێ دانێین، چونکە ئەمن دەزانم ئەو سەیە دەویشی بگری بە قوونی قسەی دەکا..! پیرداود گۆتی : گێبدەنە من، وەڵلا ئەنگۆ قسەی بکەن، ئەمنیش قسان دەکەم، خۆ بەرد نیمە..!
هەتا گەیشتینە وێ ئەمە هەر نسحەتی پیرداودمان کردیە بێدەنگ بی، ئان ئەخیری سەلماندی کەوا قسان نەکا، چونکە بە قسەکردنی وی نەک هەر میرۆ بەرنابی، لەوانەیە لە قنارەش بدرێ..!
لە دەرکەی مەزرەعەی چووینە ژۆرێ، پاسەوانەکانی محێدینی هەر بەدەستی ئیشارەتیان داینێ کەوا هەرکشێین، دیاربوو محێدین پێی گۆتبوون ئیزنیان بدەن، چوینە نێزیک ڤیلەکەیی و دابەزین، ئەمەیان بردە ژۆرێ، لە دیوەخانەکەی دانیشتین، هەندەی نەبرد محێدین هات، لەبەری هەستاینەوەو بەخێراتنی کردین، دۆقەی لەگەر کردین و دانیشت، محێدین لۆیێ پێشوازی نەکردین، هەتا ئەمە لەبەری هەستینەوە نەک ئەو لەبەرمان هەستتەوە..!
لەگە جەعۆی سەریان لەبن گێی ئێکدیناو خوندە خوندەکیان، محێدین بەلا چاوەکی تەماشا مام عەوڵای دەکرد، دیاربوو جەعۆ هەر دوو دەستی هەردەشەقاندو محێدینی لە وەزعی گرتنی میرۆی دەگەیاند، ئەمەش تەماشامان دەکردن و چاوەڕێ بووین محێدین قسەکی بکا، وەختەکی پیرداود بێ ددان سەبری نەماو گۆتی : ئەرێ جەعۆ، ئەوە ئەو گەوادیە چیە ئەنگۆ دەیکەین، بابە دەدەنگ هەرینن، با ئەمەش لێتان تێبگەین..!

مام عەوڵا هەتتا پشتە دەست گرتی لە دووڕ دەوی پیرداودی دا، پیرداود پشتاو پشت لەسە کورسی بەربۆوەو خین لە کەپوو و دەوی فڕکەی کرد، بەوەندەش وازی نەهینا، خۆی فڕێ دا سەری و لەسەر سینگی دانیشت و کەتە سەری بەکۆرە مستان، قیت بووینەوەو پیرداود بێ ددانمان لەبن دەستی مام عەوڵای دەرینا، مام عوڵا بە دوو سێ زەلامان ڕانەدەوەستاو دەیگۆ : وازم لێبینن با ئەو سەگبابەی بە قوربانی سەیان بکەم، هەر کووی هەبوو مام عەوڵامان سارد کردەوە، پاسەوانەکی محێدینی هات و پیرداودی بردە کن مەغسەلەکی کە لەوسەری بوو، هەتا کەپوو و دەوی بشوا، محێدین چاوی زەق ببۆوەو تەماشا ئەو وەزعەی دەکرد، جەعۆ لۆ ئەوەی وەزعەکەی هێور کاتەوە، گۆتی : ئێ معێدین، بابێینەوە سەر وەزعی خۆمان و واز لەو سەو سوارانە بینین..! محێدین گۆتی : کورە سندان و قوزەلقورتی معێدینی، ئەوانە چیان تێهێشتەوە لۆ من، بەس تێمبگەینە بزانم ئەو شێت و شوورانە چیە لۆ منت هیناینە !؟ جەعۆ گۆتی : کاکە، ئەو تەرەسەی لێدانی خوارد سێ چار تەختەی نەقووستانە، ئەوەی توڕەبوو و لێیدا دیفاعی لە کەرامەتی توو کرد، کوو پێی قبور دەکرێ، تۆڕیەکی وەکی پیرداودی قسەی بەتوو برێ و لە هەیبەتی توو بینتە خوارێ..! محێدین بڕەک خۆی فش کردەوەو بەتەواوی پشتی بە قەنەفەکەی داو هەوایەکی زۆری لەخۆی کردو گۆتی : ئحە ئحم..! وەیە وەیە، ئەو برادەرەش ناهەق نەبوو دیفاعی لەمن کرد، ئاخر شان و شەوکەتی من ئیوەی نیە قسەی پێ بگۆترێ، ئەرێ ئەو زەلامە ناوی چیە، ئەمن ناویم لە بیر کردیە ! جەعۆ گۆتی : ئەوە کاک عەبدووڵلایە و بە عەبدووڵلا بەگ ناسرایە، پیاوی ماقول و چاوتێرو خانەدانە، عەلەددەوام دیوەخانی جممەی دێ، ئەوەی لۆم باس کردی کەوا گیرایە برای ئەو کاک عەبدووڵلایەیە، محێدین گۆتی : ئەنگۆ دەتانن بڕۆن، تۆزەکیدی پیاوەکی گەورە دێتە ئێرەو ئەوشۆ گەعدەمان هەیە، هەشت نۆ چاوەشیشم لەو دیووی هینایە، هەتا سبەینێ گۆرانیمان لۆ دەرێن و ڕادەبوێرین، ئەو مەجلیسە بەکەلکینگۆ نایێ، ئەو مەسوولە عەز ناکا کەس بیبینی، گۆتم : وەڵلاهی کاک محێدین حەز دەکەین هیممەتەکی باش لۆ میرۆی بکەی، کاکە میرۆ بیست ساری لەو چیاو و چۆلانە بردتە سەری، هەق نیە ئەوهای لێبێ، بەران تازە ئیشەکە هاتیە ! محێدینی کەونە جاش گۆتی : ئێی هێی، وەڵلاهی ئەمەش هەموو تەمەنی خۆمان لەو چیایانە بردە سەری، بەڕاستی ماندی بووین، ژیان هەمووی ماندی بوونە، بەران باشبوو ماندی بوونەکەمان بەرهەمی بوو، ئێستا ئەمە بەرهەمی ئەو کاتیە دەیخۆین، بەران مامەستا تێناگەم ئەتوو لۆ لەخۆت تێکدا، ماخران وەختەکی پیاو بە پێنج ئیستیعلاماتان نەدەگەیشتە توو، هەونکەش ئەوها لێکەتی..! گۆتم : ئیدی ئەوە دنیایەو کەس نازانێ چەرخ و فەلەقی ژیان کوو دەسووڕێ..!
پیرداودیان هینایەوە، دیاربوو دەم و چاویان جوان شووشتبوو، هەر کوونە کەپووەکیشی تۆپە لۆکەکیان لەناو نابوو، لۆکەکان لەگەر خینێ سۆر هەرگەڕابوون، پیرداود زۆر بە فەقیری بێدەنگی هات لە نێزیکی من و دوور لە مام عەوڵای دانیشت، محێدین گۆتیە پیرداودی ئەتوو باشی ؟ پیرداود سەرەکی لەقاندو گۆتی : یەس، ئایام گوود..! ئەمە هەموو چاومان زەق بۆوە، جەعۆ لەسە پشتێ کەت و گۆتی : بەنامووسم ئەو پشتە دەستەی عەوڵای لە سەت دەورەی ئینگلیزی باشترە، پیرداود بە یەک پشتە دەستی فێرە ئینگلیزی بوو، ئەگەر عەوڵا شاپەکیشی لە قوونی دابا، فێرە فەڕەنسیش دەبوو..! گۆتم : جەعۆ وەختی هەندێ نیە هەستە بابڕۆین، کاک محێدین مێوانی دێ، با چیدی وەختی نەگرین، گۆتی : دەبا هەستین، ئیدی هەموومان هەستاین و خواحافیزیمان کرد و محێدین وەعدی دا زوو خەبەرەکی میرۆمان بداتێ..!
سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، جەعۆ گۆتی : عەوڵارۆک هەقی وەیە مەمنونی پیرداود بێ ددانی بی، مام عەوڵا گۆتی : لۆ مەمنونی بم سەی خۆڕی، پیرەی کارخانچی گووەکی هەند گەورەی لە وەزعەکەی کرد، وەڵلا وەبیللا هەقی کووشتنی هەبوو، جەعۆ گۆتی : وەڵلا معێدینی خەباتگێڕ، ڕازی نەدەبوو و نەدەبوو، سۆراغەکی میرۆی بکا، بەران لەگەر ئەو قسەی پیڕداودی و پشتە دەستەکەی توو دری نەرم بوو، دەنا ئەمن دەستم لەوەی شووشتبوو، معێدین چشتەکمان لۆ بکا، مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : هەزار ڕەعمەت لە گۆڕی مام ڕەعمانی پاسکلچی، گۆتم : مام ڕەحمانی پاسکلچی کێیە ؟ گۆتی : وەختی خۆی جیرانمان بوو، زوو زوو دەیگۆ : خۆڕی خۆڕی دەناسی..!
مایتی[1]

Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,686 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
ՀեշԹեգ
Աղբյուրները
[1] Բացառիկ Քուրդիպեդիա-ի համար | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
կապված նյութեր: 85
1. Հոդվածներ سکرتێرە 01
2. Հոդվածներ سکرتێرە 02
3. Հոդվածներ سکرتێرە 03
4. Հոդվածներ سکرتێرە 04
5. Հոդվածներ سکرتێرە 05
6. Հոդվածներ سکرتێرە 06
7. Հոդվածներ سکرتێرە 07
8. Հոդվածներ سکرتێرە 08
9. Հոդվածներ سکرتێرە 09
10. Հոդվածներ سکرتێرە 10
11. Հոդվածներ سکرتێرە 11
12. Հոդվածներ سکرتێرە 12
13. Հոդվածներ سکرتێرە 13
14. Հոդվածներ سکرتێرە 14
15. Հոդվածներ سکرتێرە 15
16. Հոդվածներ سکرتێرە 16
17. Հոդվածներ سکرتێرە 17
18. Հոդվածներ سکرتێرە 18
19. Հոդվածներ سکرتێرە 19
20. Հոդվածներ سکرتێرە 20
21. Հոդվածներ سکرتێرە 21
22. Հոդվածներ سکرتێرە 22
23. Հոդվածներ سکرتێرە 23
24. Հոդվածներ سکرتێرە 24
25. Հոդվածներ سکرتێرە 25
26. Հոդվածներ سکرتێرە 26
27. Հոդվածներ سکرتێرە 27
28. Հոդվածներ سکرتێرە 28
29. Հոդվածներ سکرتێرە 29
30. Հոդվածներ سکرتێرە 30
31. Հոդվածներ سکرتێرە 31
32. Հոդվածներ سکرتێرە 32
33. Հոդվածներ سکرتێرە 33
34. Հոդվածներ سکرتێرە 34
35. Հոդվածներ سکرتێرە 35
36. Հոդվածներ سکرتێرە 36
37. Հոդվածներ سکرتێرە 37
38. Հոդվածներ سکرتێرە 38
39. Հոդվածներ سکرتێرە 39
40. Հոդվածներ سکرتێرە 40
41. Հոդվածներ سکرتێرە 41
42. Հոդվածներ سکرتێرە 42
43. Հոդվածներ سکرتێرە 43
44. Հոդվածներ سکرتێرە 44
45. Հոդվածներ سکرتێرە 45
46. Հոդվածներ سکرتێرە 46
47. Հոդվածներ سکرتێرە 47
48. Հոդվածներ سکرتێرە 48
49. Հոդվածներ سکرتێرە 49
50. Հոդվածներ سکرتێرە 50
խումբ: Հոդվածներ
Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Բովանդակության դասակարգում: Վեպ
Երկիր - Նահանգ: Հարավային Քրդստան
Լեզու - Բարբառ: քրդերեն - սորանի
Փաստաթուղթ Տեսակը: Բնօրինակ լեզու
Technical Metadata
Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
Նյութի Որակի: 99%
99%
Ավելացրել է ( زریان عەلی ) վրա 14-01-2022
Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է ( ئاراس ئیلنجاغی ) կողմից 14-01-2022
URL
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,686 անգամ
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները

Ընթացիկ
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
28-09-2014
هاوڕێ باخەوان
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ամինե Ավդալ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
27-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Վկայիցն
Մահսա Ամինի
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Մահսա Ամինի
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Էրզրում
նոր նյութեր
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Աբու Հանիֆա Դինավարի
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Կենսագրություն
Բաբա Թահեր Օրյան
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ
  537,656
Նկարներ
  109,841
Գրքեր pdf
  20,257
Կից փաստաթղթեր
  103,968
Տեսանյութ
  1,535
Լեզու
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
խումբ
Հայերեն
Կենսագրություն 
23
Հոդվածներ 
16
Գրադարան 
9
Վկայիցն 
1
Վայրեր 
1
Կողմերը & Կազմակերպություններ 
1
Հրապարակումներ 
1
Պահեստարան
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Ընդհանուր 
235,241
Բովանդակության որոնում
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Հետադարձ կապ | CSS3 | HTML5

| Էջ սերունդ ժամանակ: 3.344 երկրորդ (ներ).