گا پاڵەوانه
بزن دارەوانه
مەڕ مەلەوانه
گۆشتی گێژان
ئاوی لێژان
گانی درێژان
گۆشتی گێژان
گانی درێژان
دروێنەی لێژان[1]
گا پاڵەوانه؟ چونکە لەدێهاتەکان بۆ جووتکردن بەکاردێ و زەوی پێدەکێڵدرێ.
هەروەها بزن دارەوانه واته: دەتوانێت بەهەموو جێگایەکی سەختدا بڕوات کە جۆری دیکەی ماڵات ناتوانن پێیدا بڕۆن.
مەڕیش توانای مەلەکردنی لەئاودا هەیە.
گێژان: مەبەستی لە مەڕی گیژە.
درێژان کۆی درێژە. لە ناوچەی پشدەر زۆر وشە و دەستەواژه، زۆر جار بۆ تاکیش، لە گفتوگۆ و ئاخاوتندا، لە حاڵەتی (کۆ)دا بەکاردەهێنرێت.
لێژ، لێژان: شوێنی سەربەرەو خوار، کە لەکاتی دروێنەکردندا خۆش و لەبارترە وەک لە دەشتێک، چونکە دروێنەوان کەمتر پشتی دەچەمێنێتەوە و ماندوو دەبێت.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,356 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!