لە کوێرەکانیان ئاو مەخۆرەوە
کوێرەکانی واتە ئه و کانیاو و دەراوەی ساڵێکی تەڕ و بە ئاو و باران ئاوی هەیە و ئه و ساڵەی وشکەساڵیە و بێ بارانە ئاوەکەی کوێر دەبێتەوە نامێنێت به و جۆرە کانیاوانە دەوترێت: کۆردەرە، کوێراو و کوێرەکانی لە ئیدیۆم و پەندی کوردەواریدا ووتراوە: نە کۆراوان بکە بەڕەز، نەناکەسان بکە بەکەس، شتی کاتی و بچوک وەک سێبەری خڕنوک و بنەنیسک و نۆک یان کوێرەکانی ئاو لێ بڕاو ناتوانی بیکەیە بنەمای ڕەزەوانی، چونکە ئه و جۆرە چاوگ و سەرچاوە و ئاوانە جێگەی متمانە نین چونکە ساڵێک نا ساڵێک ئاودارن، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەیە و ئیدیۆمەکەشی ئەوەیە مرۆڤ خۆی بەشتی بچووک و کەم و بێ متمانە خەریک نەکات چونکە مایەپووچە و هیچی لێ شین نابێت بە ئامۆژگاری و هۆشداریدانەوە دەوترێت: لە کوێرەکانیان ئاو مەخۆرەوه.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,734 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!