ئەستەمبوڵ هەروەها دەوترێت ئەستەنبوڵ (بەتورکی: İstanbul، بەعەرەبی: إسطنبول) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنییەی پێ دەوترا. 34 هەمین گەورەترین شاری جیهانە لە ڕووی ئابوورییەوە و گەورەترین شاری ئەورووپایە لە ڕووی دانیشتووانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە. ئەستەمبوڵ و دەوروبەری لە 39 شارۆچکە پێک هاتوون. ئەستەمبوڵ یەکێکە لە هەرە شارە کۆنەکانی جیهان کە لە ساڵەکانی (330 - 395ز) بنکەی ئیمپراتۆری ڕۆم بووە و (395 - 1204ز) پایتەختی ئیمپراتۆریی بیزانس بووە و (1204 - 1261ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتاییشدا لە (1453 - 1922ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (1517 - 1924) کە دەوڵەتی عوسمانی هەبووە بووەتە بنکەی ئیسلام.
زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە بە زمانی تورکی قسە دەکەن. هەروەها دوای تورکەکان لەم شارە ژمارەیەکی زۆریشی کوردی لێن کە بە زمانی کوردی (شێوازەی کورمانجی و زازاکی) قسه دەکەن و ژیانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,142 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!