دەستی خۆی نییە و ماری پێ دەگرێت
بە پێچەوانەشەوە ووتراوە: دەستی خەڵکی ماری پێ بکوژی، مار لە بەرئەوەی لە زیندەوەرە خشۆکە زیانبەخشەکانە بۆ مرۆڤ، بۆیە مرۆڤ هەمیشە بە دوژمنی خۆی داناوە، ئینجا مارکوشتن بە دەستی خۆت نەبێت، دوو کەڵکی هەیە، یەکەمیان ئەگەر پێوە بدات ئەوە بەدەستی تۆوەی نەداوە، ئەگەریش کوژرا ئەوا دوژمنێکت لە کۆڵ دەبێتەوە، بەڵام لێرەدا پێچەوانە هاتووە: دەستی خۆی نییە و ماری پێ دەگرێت، دەزانرێت کە مارگرتن مەترسیدارە چونکە هەر کە مار بۆی ڕێکەوت، دەرفەت لە کیس نادات و پێوە دەدات ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک کاری بزێو و سەرکێشی و زەحمەت و قورس بە دەستی خەڵکی بکات، ئەوا بە توانج و پەلار و تەوسەوە دەوترێت: دەستی خۆی نییە، ماری پێ دەگرێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,511 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!