گا بە تەنیا گێرە ناکات
گا: گۆلکە نێر کە تەمەنی دەبێتە سێ ساڵ پێی دەوترێت: گا، ئه و گۆلکە نێرەی کە بچووکی بارهێنرا بێت، دەتوانرێت کاری جووت و کێڵانی زەوی وزاری پێ بکرێت، کە جووتی کرد پێی دەوترێت: گاجووت، گاجفت، گێرە: لە گێڕان و گەڕانی ڕەشەوڵاغ هاتووە لە سەر خەرمان بەمەبەستی کوتانی به و کارەش ووتراوە: گێرەکردن، بۆ گێرەکردن دوو گا بەیەکەوە دەگەڕێنرێن و یەکێکیان پێی دەوترێت(گای بنە) و ئەویتر گای سەر پەڕە، بووە بە ئیدیۆم و وتراوە: دەڵێی گای بنەیە، ئەوەی لێیان دەخوڕێت پێی دەوترێت: گێرەوان، ئەویش بووە بە ئیدیۆم(گێرەشێوێن)، ئەگەر خاوەن خەرمان یەک گای هەبێت ناتوانێت خەرمانەکەی بکوتێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و وەکو گوزارشت لەوەی هیچ کارێک بە تەنیا ناکرێت و پێویستی بە دەستبار و دەستگرۆیی و هەرەوەزی و هاوکاری هەیە بە ڕێنوێنی و هۆشیاری و ئامۆژگارییەوە ووتراوە: گا بە تەنیا گێرە ناکات.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 852 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!