ئارد بێژان و گیان کێشان.
پێشوان ئەگێڕنەوە: ژنێکی مێرددار دۆستێکی ئەبێ، هەموو ڕۆژێک کە مێردەکەی دەچێتە سەرئیش، لەگەڵ دۆستەکەیا دەست بە کەیفکردن دەکا، هەتا نزیکی هاتنەوەی مێردەکەی، ئینجا بە پەلەپەل دەست بە نانکردن دەکا، مێردەکەی بە برسێتیی و ماندووێتیی هێتەوە، زۆر چاوەڕێ دەکات تا دوو نانی بۆ ئەبرژێنێ، هەر چەند بە ژنەکەی دەڵێت: بۆچی نانەکەت درەنگ پێدەگا؟ ژنەکە دەڵێت: (ئارد بێژان و گیان کێشان) ، ڕۆژێک کابرا وەڕس دەبێت و دەڵێت وانییە، ئارد زوو ئەبێژرێتەوە، ئادەی ئەو ئاردەم بۆ بێنە، با زوو بۆت ببێژمەوە، ژنەکەی سپێنەی هێلکەیەکی بۆ لە ئادەکە هەڵدەکێشێت و بۆی دەبا، لەبەر تەڕی ئاردەکە بە سپێنەی هێلکە، کونی هێڵەکەکە دەگیرێ، پیاوەکە هەرچەند دەکات ئارد دانادات، ژنەکەی پێی ئەلێ: پێم نەوتی ئاردبێژان و گیان کێشان، ئێستا ئەم پەندە لە ڕووی تەوسەوە بە یەکێک دەوترێت کە ئیشێکت بە فێڵ بۆ بکات، بە خاوەخاویش بیداتە دەستت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,258 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!