ئاوی سەر بەڕوو
نانی بێ کەڕوو
کوزەڵەی بێ زەروو
زەروو: کرمێکی ڕەشی ناودەم تیژە، دەگیرێتە جەستە، بۆ مژینی خوێن، لە ژینگەی ئاوی سازگاردا دەژیی (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە سێ شتی باشە، ئاوی سەر بەڕوو خاوێنە بۆ خواردنەوە دەشێ، نانی بێ کەڕوو، بۆ خواردن درووستە، کوزەڵەی بێ زەروو، بۆ خواردنەوە بێ کێشەیە. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێت: شتی باش لە شتی خراپ پەیدا نابێت. [1]
ئاوی سەر بەڕوو: جگە لەو واتایەی سەرەوە مەبەستی لە خواردنەوەی ئاوە دوای خواردنی بەڕوو، (ئاو بخورێتەوە بەسەر خواردنی بەڕوودا)، جا چونکە بەڕووەکە تفت و وشەکە، ئاوەکە لە دەمدا زۆر بەتامە. بۆیە وتراویشە:
بەڕوو بەکوڵاوی و کاڵی و برژاوی
لەدوای خواردنی زۆر خۆشە ئاوی
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,233 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!