ئاوێکی خراپ ڕژاوە.
لەناو بنەماڵە و خێزاندا، باپیران و داپیران چوارچێوەی کۆمەڵێک نەریتیان داڕشتووە کە ئەندامانی خێزان لەسەری دەڕۆن، دەشێ لە هەندێک خێزاندا، چەند نەریتێکی خراپ داهاتبێ و لە ڕابردوو و ئیستادا پەیڕەوی لێبکرێت، لەلایەن کەسانی باشەوە، نەتوانرێ بەئاسانی ئەو نەریتانە تێکبشکێندرێ، لەم بارەیەوە پێشوان دەڵێن: ئافرەتێکی بێوەژن کوڕێکی تاقانەی هەبوو، زۆری خۆش دەویست، کوڕەکە بە منداڵی لە ماڵە دراوسێیەکیان هێلکەیەکی دزێ، دایکی بێلێپرسینەوە بۆی کردە ڕۆن، کوڕ بەو شیوەیە گەورە بوو، بووە دزێکی گەورە، لەسەر دزیکردن گیرا و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دا، لە کۆتا قسەیدا وتی: دەمەوێ دایکم ببینم و زمانی ماچ بکەم، کاتێک دایکی هات و زامانی دەرهێنا، کوڕەکەی گازێکی لە زمانی دایکی گرت و قرتاندی، وتی: ئەو ڕۆژەی هێلکەکەم دزی، سزات بدامایە، ئێستا لەسێدارە نەدەدرام. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 741 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!