گیسکە بەلەی مەلایە، بەرم هەڵدا لە چیایە، نەیهێشت یەک پچکە گیایە
لەناو کورددا، ئامێرێکی فۆلکلۆری بۆڕیشتاشین هەیە، پێی دەوترێ گوێزان کە جیاوازە لەو گوێزان یان موسەی ئێستا ڕیشی پێدەتاشرێ ، لە لای پیاوانی بە تەمەن دەستدەکەوێ ، گوێزانەکە مادەی ئاسنە و هەموو جارێ بە هەسان تیژدەکرێتەوە، بۆ سەر و ڕیشتاشین بەکاردێ ، گیسکەبەلە واتە: گوێزانی ڕیشتاشین، بەرم هەڵدا لە چیایە، مەبەستی لەڕیش یان سەرە هەروەها گیای بەڕیش یان مووی سەر چواندووە کە بە گوێزانەکە دەتاشرێ. وەڵام مووسی سەر تاشین.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 950 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!