#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیای مایۆرکا دەکاتە شوێنگرەوەی کۆمپانیای قەیوان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای قەیوان کۆمپانیایەکی پشکدارییە و خاوەندارییەکەی بۆ چەند کەسێک دەگەڕێتەوە، قوباد تاڵەبانی دەیەوێت کۆمپانیای مایۆرکا بکاتە شوێنگرەوەی کۆمپانیای قەیوان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا تەواوی خاوەنداری کۆمپانیای مایۆرکا، کە بەم دوایانە دامەزراوە بۆ خودی قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە و دەیەوێت ئەو کۆمپانیایە بکاتە کۆمپانیای ژمارە یەک لە سنووری زۆنی سەوز.
بوار زانیویەتی، قوباد تاڵەبانی بەنیازە لەمەولا لە ڕێگەی پێدانی چەندین پرۆژەی گەورە، کۆمپانیاکە فراوان بکات و کارەکانی چەندین بوار بگرێتەوە، بەتایبەتی بوارەکانی وەبەرهێنان، کە لە ئێستاوە چەند پارچە زەوییەکی گەورە بۆ کۆمپانیاکە دابینکراوە و کۆمپانیاکەش دەیەوێت یەکەی نیشتەجێبوونیان لەسەر دروست بکات. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,927 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!