#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەرلەمانتارەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پابەند نە کردووە بە دەنگدان بە #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، کە کاندیدی حیزبەکە بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی دەنگیان بە بەرهەم ساڵح نەداوە، کە کاندیدی فەرمی ئەو حیزبە بوو بۆ پۆستەکە.
بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارەکانی یەکێتی پابەند نەکرابوون بە دەنگدان بە بەرهەم ساڵح، بۆیە لە هەردوو گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەنگیان بە دکتۆر #لەتیف ڕەشید# داوە، کە ئەو وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆی کاندید کردبوو.
رۆژی پێنج شەممە هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، کە دکتۆر لەتیف ڕەشید، وەک کاندیدی سەربەخۆ براوەی کێبڕکێکە بوو. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 731 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!