بەڕێزان لە یەکێتی نوسەرانی کورد
لە یادی پەنجا و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کورد، وەک یەکێک لەو ڕێکخراوە پیشەییانەی ڕۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی کاروانی ئەدەبی و ڕوناکبیری کوردا هەبوو، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نوسەرانی کورد ڕێکخراوێکی تێکۆشەر و بەهەڵوێست و هەردەم لەگەڵ هێڵی شۆڕش و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستاندا بووە و لە مێژووی پڕ شکۆی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری کردووە و خاوەنی خەرمانێک دەستکەوتی ئەدەبی و ڕوناکبیرییە.
لەم ساڵیادەدا بە گرنگییەوە لە مێژووی درەوشاوەتان دەڕوانین و جێ پەنجەتان دیار و بەرچاوە لە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئەدەبی و ڕوناکبیری و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,624 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!