ناونیشانی بابەت: بەردی گورچیلە چییە و چۆن درووست دەبێت؟
ئامادەکردن: د. #عەلی ئیسماعیل#
بەردی گورچیلە یەکێکە لە کێشە و گرفتە بەربڵاوەکانی کۆئەندامی میزەرۆ لە وڵاتی ئێمەدا، خەڵکێکی زۆر بەردی گورچیلەیان هەیە.
بەزۆری گەنجان و ئەکەسانەی تەمەنیان لەخوار (60) ساڵییەوەیە تووش دەبن، ڕێژەکەی زیاترە لە پیاواندا وەک لە ژناندا.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی درووست بوونی بەردی گورچیلە.=KTML_End=
1. هۆکاری جێنەتیکی (بۆماوەیی) هەندێک خێزان هەیە کە زۆربەی ئەندامەکانی خێزانەکە بەردیان هەیە، یان کێشەکە لە جینی نەخۆشەکەدایە، کە دەبێتە هۆی درووست بوونی بەرد.
2. هۆکاری ژینگەیی و شێوازی ژیانی نەخۆش: گەرمی ئاو و هەوا و ئارەق کردنەوە و کەم ئاو خواردنەوە کە دەبێتە هۆی وشک بوونەوە و خەستی میز یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی درووست بوونی بەردی گورچیلە، خورادنی زۆری گۆشت و خواردنی سوێر و خواردنەوە گازیەکان، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرد کە لە ناو خەڵکی ئێمەدا زۆر باوە، هەروەها قەڵەوی و کێشی زیاد یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان
3. نەخۆشی دەردەشا و زۆری کانزای کالیسیۆم لە خوێندا دیسان دەبێتە هۆی درووست بوونی بەرد.
4. هەوکردنی بەکتریایی درێژخایەنی یان چەندجار هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
5. گیران لە حەوزی گورچیلە و بۆری میزدا.
6. کەوتن لە جێگەداو کەمی جووڵەو هەڵسوکەوت.
=KTML_Bold=نیشانەکان:=KTML_End=
ئازاری لەپڕی کەلەکە و میزی خوێناوی و هەندێک جار ڕشانەوە، میزەچرکە و زوو چوونە توالێت، لەرزوتا و سست بوونی گورچیلە ئەگەر بەردەکە گیران درووست بکات.
=KTML_Bold=دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە:=KTML_End=
بەهۆی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و پرسیارکردن و فەحسی نەخۆشەکە زۆر جار دەزانرێ کە بەردی گورچیلەی دابەزیوە، بەڵام فەحسی خوێن و میز و سۆنار و ئەشیعەی و ئەشیعەی مفراس یاریدەدەرێکی باشن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو گرفتەی کە بەردەکە درووستی کردووە. [1]