#هاکان فیدان#، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا میت چەند مەرجێکی داناوە بۆ یەکێتی نیشتمانی، تا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی #سلێمانی# بکاتەوە.
ڕۆژنامەی ئاکشامی تورکی ڕاپۆرتێکی لەسەر کۆبوونەوەی هاکان فیدان بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا و #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، کۆبوونەوەی ئەو دوو بەرپرسە لە ئەنقەرە ئەنجامدراوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەو کۆبوونەوەیە فیدان مەرجەکانی تورکیای بە قوباد تاڵەبانی گەیاندووە، تا ئەوەی وڵاتەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی و ئاسمانیش بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی بکاتەوە.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، کە تورکیا مەرجی ئەوەیە کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردانی ڕۆژاوا و بەرپرسانی #قەندیل# بهێنێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,216 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!