ساڵی 1921 لە جزیرا بۆتان لەدایک بووە، کە بەشێکی گرنگ لە ژیانی هونەری خوی لە باشووری کوردستان بووە. عارف لە تەمەنی 13ساڵی بە تۆمەتی سیاسی لە تورکیا دەستبەسەر دەکرێت و لە بەر تەمەنی کە کەم بووە ناتوانن تۆمەتەکانی بەسەردا ساخ بکەنەوە سەرەڕای ئەمەش ماوەی 5ساڵ لە زینداندا ڕایدەگرن، دواتر لە تەمەنی 18 ساڵی دەچێتە بەغدا و لەوێ لە بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا دەست بە کاری هونەری خۆی دەکات.
محەمەد عارف کە بە بابێ کەریم ناوبانگی دەرکردووە دوای بەغدا دەڕوات بۆ #زاخو# و #دهوک# و #ئاکرێ# و لەو ناوچانەدا لەسەر کارە هونەریەکانی بەردەوام دەبێت، #ساڵح ئامێدی# هونەرمەند کە یەکێک لە هۆگرانی دەنگی ئەم هونەرمەندەیە و لە زۆربەی بۆنە و دانیشتنە هونەریەکاندا تەقلیدی دەنگێ محەمەد عارف دەکات و سترانەکانی دەڵێتەوە، ئەو دەڵێت: کە محەمەد عارف توانی بووی بە دەنگێ زەڵالی خۆی و گۆرانی یەکانی زەوق و کەیفێکی تایبەت بۆ گەلی کوردستان لە ساڵەکانی بن دەستی ڕژێمی بەعس درووست بکات و من سەربەرزم کە بەو کارە هەستاوم.
لە زۆر بۆنەدا لەگەڵ #عیسا بەرواری# و محەمەد عەلی دەرکەوتووە، محەمەد عارف کەسێکی نەخوێندەوار بوو و شارەزای زمانی تورکی و عەرەبی بوو.
هەتا ئەو سەردەمەش لە دەڤەری بادینان بە گشتی و لە ئاکرێ بە تایبەتی، بابێ کەریم هەوادار و گوێبیستی خۆی هەیە و دەنگێکی نەمرەم لە یەکێک لە ئاهەنگەکانی خۆی بە #سەعید شوکری# کە ئەویش هۆگرێکی دەنگی محەمەد عارفە وتبوو: کە من سترانم بۆ بابت وتووە بۆ تۆشی دەڵێم و دوای تۆ منداڵەکانیشت دەبنە هەوادار و گۆێگری دەنگی من.
کەمال ئاکرەیی و ئیسماعیل ئاکرەیی دوو بەرگدرووی شارۆچکەی ئاکرێنە کە ئەوانیش بە بەرگدرووی محەمەد عارف بەناوبانگن دەڵێن: وەختێک لە بابێ کەریم گۆرانی دەڵێت دڵ و هەناوی مروڤ ئاگر دەگرێت و هزر و بیرمان دباتە دنیایەکی تر. هەتا ئێستاش ئێمە لەگەڵ دەنگی ئەو دەژین.
بە داخەوە لە 17-12-1986 لە شاری دهۆک مالئاوایی یەکجاری لە ژیان کرد و ئارامگەی لە گۆڕستانی شاخکێی دهۆکە.
محەمەد عارف جزیری نزیکەی 1200 گۆرانی وتوونە و 60 کاسێتی بڵاو بوونە، گولێ مەحروومێ، شەڤێن نیسانا، خەزال، خرابۆ، پسماموو، دیاربەکر، یاردلوو، ئەز خەزالم، بێریڤانێ، چیایێ کوردستانێ، بەفر باری، حەسەنیکوو، چیایێ شنگالێ، باڤێ فەخری، کوچەرێ و ..... بەشێکن لە سترانەکانی هونەرمەند.[1]