هەرچی مل بە تەپ و تۆز بوو ئاشەوان نییه
لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991ی خەڵکی باشووری کوردستان بەرانبەر دامودەزگاکانی حزبی (بەعسی عەرەبی ئیشتراکی) جاش و باش و پێشمەرگە تێکەڵ بوون، ئیدیۆمی ( هەموو جلک بۆر و چەک بەشانێک پێشمەرگە نییە) هاتەکایەوە، لە کۆندا ئاشەوان کاراکتەرێکی دیاربوو، هەموو ماڵێک ڕێی پێ دەکەوت و باراشی دەبردە ئاشەکەی تا بۆی لێ بکات، ئاشەوانیش تەپۆتۆزی هەموو باراشێکی بەشان و ملەوە دەبوو، ئەوانەی مووی (کونەلوت و گوێچکه) یان پڕ بووایە زیاتر تەپوتۆزەکەیان پێوە دیار دەبوو، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە لە کوردەوارییدا وتراوە: ئەوەی سمێڵی سوور بێت هەمزاغا نییە، هەموو جلک بۆر و چەک بەشانێک پێشمەرگە نییه، ئەو ئیدیۆمانە بۆ ڕێنوێنی وردبوونەوە و ناسینی خەڵکی و لێک جیاکردنەوەی باش و خراپ بەکاردەهێنرێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 252 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!