کاتێک خانمێک بڕیار دەدات پەیوەندی لەگەڵ پیاوێک درووست بکات و بچێتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە، هەندێک تایبەتمەندی خانمەکە دەهێڵێتەوە لەو پەیوەندییەدا، کاتێک ئەو تایبەتمەندییانە بوونیان نامێنێت، وا لە خانمەکە دەکات چیتر نەمێنێتەوە.
ئەو هۆکارانەی وا لە خانمان دەکات ئەو کەسە جێبهێڵێت کە خۆشیدەوێت.
1. ڕێزنەگرتنی خۆی یان خێزانەکەی.
2. خیانەتکردن و پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانەوە.
3. پشتگوێخستنی هەستەکانی و گرنگینەدان پێی.
4. جیاوازییەکی زۆر لە بیرکردنەوە و تێڕوانین و شێوازی ژیانی لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشیدەوێت.
5. ئەنجامدانی توندوتیژی لەلایەنی جەستەیی و دەروونییەوە.
6. پشتگیرینەکردنی حەز و خولیاکانی، بەردەوام ڕەخنەگرتن لێی.
7. هەستنەکردن بە ئارامی لەو پەیوەندییەدا.
[1]