بە ئەنجام دانی دوو یاری کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی بالەی یانەکانی ئێراق کۆمەڵەی چوارەم هات.
کاتژمێر 11:00 ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە
11-11-202311-11-2023 و لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگە یەکەم یاری جەولەی سێیەمی قۆناغی یەکەم لەنێوان یانەکانی نەینەوا و سەناعەی بەغدا بەڕێوەچوو تێیدا دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز یانەی نەینەوا بە ئەنجامی 3 سێتی یەکلایەنە بردنەوەیان بەدەست هێنا.
ئەمە و لە دووەم یاری پێشمەرگە بە هەمان سیناریۆ لە مقدادیەی بردەوە و بەو سەرکەوتنەش پێشمەرگەکان توانیان بە پلەی یەکەم سەرکەوتن بەدەست بهێنن و هەروەک یانەی نەینەوا دووەم و پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بۆ یانەکانی مقدادیە و سەناعە بوون.
بڕیارە یارییەکانی قۆناغی دووەم لە ڕێکەوتی
26-11-202326-11-2023 و لە شاری
بەغدابەغدا دەست پێبکات و دواتر و لەو کۆمەڵەیە دوو تیم دەگاتە قۆناغی هەشتی یانەکان.
[1] Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 246 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!