پارێزگاری #هەولێر# ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی یەک ساڵی دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر تەنیا ئەو دووکانانە دەگرێتەوە کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون، دەشڵێت: لە کرێی شەش مانگی زبڵ و خاشاکیش خۆشبووین.
#ئومێد خۆشناو#، پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند: وەک ھاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر حکوومەت لە کرێی یەک ساڵی دووکاندارەکانی بازاڕەکە خۆشبووە لەگەڵ کرێی شەش مانگی زبڵ و خاشاک، بڕیارەکەش تەنیا ئەو دووکانانە دەگرێتەوە کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە دا زیانیان پێگەیشتووە و سووتاون، ئەوانەی بەر ڕووداوەکە نەکەوتوون بڕیارەکە نایانگرێتەوە.
ئومێد خۆشناو وتیشی: شێوەی لێخۆشبوونی ئەو دووکانانە بەو شێوەیە دەبێت، ئەوانەی کرێچی شارەوانین #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بە پێی بڕیارێک لە کرێی یەک ساڵی خۆی خۆشدەبێت و کرێیان لێ وەر ناگرێت، بەڵام ئەوانەی کرێچی خەڵکن ئەوە بڕیارەکە لەدەست ئێمەدا نییە و حکوومەت تەنیا لە کرێی خۆی خۆشدەبێت کە ژمارەیان 166 دووکانە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 715 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!