جەولەی نۆیەم لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوە دەچێت و بڕیارە سەرجەم یارییەکانی ئەو جەولەیە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 16-02 و #17-02-2024# بەڕێوەبچن.
ئەمە و لەو جەولەیەدا تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە پشووی دەبێت و چاوەڕوانی یاری داهاتووی دەبێت کاتێک لەنێو هاندەران و یاریگەکەی خۆیاندا ڕووبەڕووی یانەی سامەرا دەبنەوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە پێشمەرگەکان لە دوایی ئەنجام دانی 7 یاری و یارییەکی دواخراو خاوەن 12 خاڵن و لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم دێن.
خشتەی یارییەکانی جەولەی نۆیەمی قۆناغی یەکەم:[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 59 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!