قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە #ئامەد#، کوردستان. ساڵی 2000، یوونیسکۆ قەڵاکەی لە لیستێکی نافەرمی دانا. لە ساڵی 2005، بەفەرمی بووە یەکێک لە شوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونیسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونیسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1488، لە سەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم درووستکراوە.
دیوارەکانی قەڵاکە، لە دوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان. قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی #ئورفە#، دەروازەی #ماردین# و دەروازەی نوێ (Yeni). [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 118 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!