ئاشگێڕە ئاوێکە
لە کۆندا زۆربەی ئاشەکانی کوردستان بە ئاوێ گەڕاون و هەندێک لە گوندەکانی کوردستان بەناوی ئاشەکانەوە ناونراون وەکوو:#پشتئاشان#، #شیوەشان#، شەوگێڕ و...تاد، لەبەر ئەوە سەرچاوەی ئاوی بنەمای سەرەکی بووە بۆ گێڕانی ئاشەکە و کارپێکردنی، هەر بۆیە چەندین ئیدیۆم لەسەر ئاو و ئاش بە یەکەوە لە زمانی کوردیدا هێنراونەتەوە وەکوو: دەڵێی ئاشی ئاو لێ بڕایە، یان دەقی شاعیرانی وەکوو هۆنراوەی #شێخ ڕەزای تاڵەبانی# کە فەرموویەتی: ئاشی سمتی ئێوە بە ئاوی کێری ئێمە ناگەڕێ، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و چەندێتی ئاوی کانیاوێک، کارێزێک، سەرووچاوەیەک، جۆگەلەیەک، بڕ و گوژمەی ئاوەکەی پێوانە کراوە کە: ئاشگێڕە ئاوێکە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 29 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!