ئەمڕۆ #30-01-2025#، بەسەرپەرشتی د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لیژنەی ئامادەکاری دیداری #حاجی کاک ئەحمەدی شێخ# کۆبووەوە و تاوتوێی ئامادەکاریی و ڕێکخستنی دیدارەکە کرا کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ 2025 بە هاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ڕێکخراوی بەرزجا بۆ گرنگیدان بە مێژوو، سازبکرێت.
سەرەتا، لەلایەن ڕێپێدراو و نوێنەرانی ڕێکخراوی بەرزجا، پوختەیەک لەبارەی ئەو توێژینەوانە و ئەو کەسایەتی و بابەتانەی لە دیدارەکە پێشکەش دەکرێن خرایەڕوو لەگەڵ چەند پێشنیارێک لە پێناو ڕێکخستنی دیدارێکی شایستە بە کەسایەتیی و منەوەری کورد کاک ئەحمەدی شێخ.
پاشان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی، وێڕای خۆشحاڵی بە سازکردنی دیدارێکی لەو شێوەیە بە کەسایەتیی ئایینی و نەتەوەیی و وەکوو کاک ئەحمەدی شێخ، ڕایگەیاند پێویستە دیدارەکە ئاستێکی باڵای هەبێت و تەوەری توێژینەوەکان فرە ڕەهەند و فرە بابەت بن، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەسەر زۆر لایەنی ئەو کەسایەتییە مەزنەی کورد قسە بکرێت، بەتایبەت مەسەلەی پێکەوەژیان و خزمەتکردنی خەڵک و ئایینێکی پاک و زۆر لایەنی تر.
بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار درا، هەفتەی داهاتوو، ڕۆژ و کاتی دیدارەکە و ژمارەی ئەو توێژینەوانەی بەشداری تێدا دەکەم لە ڕێگەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕابگەیەنرێت. [1]