حسێن بەگی حەسەن بەگی جاف گێڕایەوە و وتی: ساڵێک لەسەر بەردە نوێژەکانی #کانی پانکە# نوێژم ئەکرد، هەندێ کوڕکارەی جاف هاتنە ئەوێ، یەکێکیان پرسی: ئەرێ کوڕینە دەنگوباسی حوکمەتەکان چییە؟ کابرایەکی بۆزەڵە هەڵیدایە و وتی: برا من پێت ئێژم؛ ئەو توکمەتە فێڵبازە کە لاقێگی لە میسر دانیاگە، قاچێکی لە ئێران، دارێکیشی بە دەستەوەیە لە هیندستان هێزی خۆی خستگە سەری، ئەوا هێندە هەڕەیەکی هاوردارەکەی بڕیەوە بە لادا کەوت، ئێرانیش قاچێکی شکاند، ئەوا لە میسریش خەریکە قاچەکەی تری ئەشکێنن، تەنها لاشەکەی ماگە، لای ئێمە مەگەر سڵۆت بیخوا![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 150 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!