جوولەکەیەکی قەرداغی گوێدرێژێک ئەدزێ، لە دوای بەینێک لەلای کابرایەکی «جافەرانی» بە سەری ئەگرێتەوە، هەندێ پارەی بە کاڵە دڕانە ئەداتێ و گوێدرێژەکەی لێ ئەسێنێتەوە. ڕۆژی جمعە ئەبێ پاش عەسر ئەڵێ ئیمشەو شەمەیە پێویستە بچمەوە قەرەداغ، کەرەکە ڕا ئەکێشێ و ئەکەوێتە ڕێگا. کابرای جافەرانی هاوڕێیەکی لەگەڵ خۆی ئەهێنێ و بە دوایا دێت و خۆی ڕووت ئەکاتەوە و هەموولەشی خۆی لە قوڕە ڕەشەوە ئەدا. خواجەش هەوساری کەرەکەی بە دەستەوەیە ڕایئەکێشێ، زۆر ئەترسێ ناوێرێ ئاوڕ بداتەوە دواوە، تاریک داهاتووە. کابرا بە هێواشی هەوساری کەرەکە دائەماڵێ و ئەیکا بە سەری خۆیا و گوێدرێژ ئەدا بە هاوڕێکەی و ئەڵێ: تۆ بڕۆ! خۆی هەندێک بە هەوسارەوە ئەڕوا دوایی ئەڵی وا چاکە کە خۆمی لێ ئاشکرا بکەم. پێ لە ئەرز قایم ئەکا و ناڕوا، خواجە دوو سێ جار ئەڵێ: هەچە وەرە، کەڵکی نابێ. کە ئاوڕ ئەداتەوە چاوی پێ ئەکەوێ و کابراش لێی ئەمرێنێ. جووە دەستە ڕەشمە بەرەڵا ئەکا و قوشنە قەوت بەتاو خۆی ئەهاوێژێتە دێی قەرەداغەوە. شەو و ڕۆژێک بێ زمان ئەکەوێ. کە دێتەوە هۆش خۆی لێی ئەپرسن چی بوو؟ ئەڵێ: خزمینە کەرەکەم بەسەر گرتەوە و هێنامەوە. شەو لە نیوەی ڕێدا لە ناو دار و دەوەنەکانا لێم بوو بە «ڕموزن» و کەوتە شاخەکان!
ئیاجا وتیان لە پاش چەند ڕۆژێک خەبەریان دایە کە کەرەکەت لە فڵانە دێیە، جووە ئەیگوت: عەزیزم بە حەزرەتی مووسا من خۆم بە چاوی خۆم دیم کەرەکە ببوو بە ڕموزن و دایە کێو، چۆن ئێستا باوەڕ ئەکەم مابێ؟! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 99 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!