پاش چارەکە سەدەیەک هاوڕێنامە بە 10 بەرگ و زۆرتر لە 7000 لاپەڕەی A4 چاپدەکرێتەوە و لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ئامادە دەبێت
#هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد# چاپی یەکەمی ساڵی 1999 لە شاری #سلێمانی# چاپکراوە و لە نووسینی: #هاوڕێ باخەوان#ە.
زۆرتر لە چارەکە سەدەیەک بەسەر چاپکردنی چاپی یەکەمی پەرتووکی هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد تێدەپەڕێت، درووست ساڵی 1999 #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم# بە زنجیرەی ژمارە 16، بە ژمارەی سپاردنی 203، لە چاپخانەی ڕوون لە سلێمانی بە سوپاسەوە چاپی یەکەمی ئەنجامدا.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2025/627530/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەرگەکانی هاوڕێنامە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەرگەکانی هاوڕێنامە=KTML_ImageCaption_End=
پاش چاپکردنی، هاوڕێنامە هەر زوو ناو و دەنگی پەیداکرد. زۆرێک ڕەخنە و تێبینی و دەستخۆشیم لە بڵاوبوونەوەی هاوڕێنامە بەرەوڕوو بووەوە، زۆرێک لە هەڵەکانم چاککردەوە، لێی نەوەستام تا ڕۆژی ئەمڕۆ، هاوڕێنامە لە چوار سەد و ئەوەندە لاپەڕەوە بووە هەزاران لاپەڕە. زۆر پەرتووکم بینی لە لیستی سەرچاوەکاندا ئاماژەیان بۆ هاوڕێنامە کردبوو، زۆری تریشم بینی زانیارییان لە هاوڕێنامەوە وەرگرتبوو و تەنانەت هەڵەی چاپ و ڕێنووسی منیشیان دانابوو لە نووسینەکانیاندا! بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هاوڕێنامە و ناوی من بکەن!. زۆربەی تەلەڤزیۆنەکانی ئەو کات، ڕووداوەکانی ڕۆژیان لە هاوڕێنامەوە وەردەگرت بەبێ ئەوەی باسی هاوڕێنامە بکەن!.
زۆر جار پێم دەوترا تکایە چاپی بکەرەوە، بەڵام من دوودڵ بووم لەوەی کە هێشتا ئامادە نییە و چاپی دووەمی هاوڕێنامە دەبێت زۆرزۆر لەوەی یەکەمی باشتربێت.
دیارە ئەم وەشانی دووەمەش وەک چاپی یەکەم بێ هەڵە نییە! نازانم ئیدی چاپی سێیەم دەکرێت یان من فریای دەکەوم، بەڵام جارێ سووڕی ژیانی پڕۆژەی هاوڕێنامە لای من کۆتایی نەهاتووە و هەردەم بەهۆی کوردیپێدیاوە خەریکی پوختەکردن و باشترکردن و زۆرترکردنی دەبم.
هاوڕێ باخەوان
15-03-2035
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم وەشانی دووەمەدا هاوکارم بوون. [1]