مەلاکەی «کونەماسی» وەعزی ئەدا ئەیوت: هەر کەس ئەگەر نانێ بدا لە ڕێگەی خوادا، خوا حۆرییەکی ئەداتێ، کە سەری لە ڕۆژئاوایە و پێی لە ڕۆژهەڵات. عەزە کونەماسی هەبوو لە کۆڕەکەدا دانیشتبوو هەڵیدایە، وتی: «مامۆستا ئێستە ئێمە واین لە ناوەڕاستی زەویدا، ئەگەر نانێک بدەم لە ڕێگای خوادا و خوا حۆرییەکی وام بداتێ، من ئەکەومە عاستی ناوکی. خۆ ئەگەر بمەوێ ماچێکی بکەم ئەبێ هەر شتێکم هەیە و نییە بیدەم بە هەقی کاروانا و شەش مانگ بەڕێ کەوێ بۆ ئەوەی بگەمە عاستی دەمی و ماچێکی بکەم، جگە لەوە ئاگام لە خواری ناوکیشی ئەبڕێ کە چی بە سەر دێ. وەڵڵا مامۆستا نە ئەم نانە ئەدەم و نە ئەم ماچەم ئەوێ و نە ئەم هاتۆچۆی ڕێگایەش ئەکەم بە تووشی خۆمەوە.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 131 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!