هەرێم/ بەشی کوردستان: #باشووری کوردستان#
شار / پارێزگا: #کەرکووک#
شارۆچکە: #دووبز#
شارەدێ: #سەرگەڕان#
زمان/ زاراوە: کوردی (کرمانجیی ناوەڕاست)، عەرەبی، تورکمانی
گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی سەرگەڕان لە شارۆچکەی دووبز، پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان.
دەکەوێتە باکووری شارەدێی سەرگەڕان بە دووری (7)کم.
$جوگرافیا$
گوندی سێ بیران ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە گوندی #داود گورگە#.
لە باشوورەوە گوندی #گڕاو-سەرگەڕان#.
لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی #شەعل#.
لە ڕۆژاواوە گوندی کەلەشخان.
$دانیشتووان$
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (235) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (276) کەس بووە. [1]