- لە یەکێک لە گەڕەکە تورکمان نشینەکانی شاری دوزخورماتوو، ماتۆڕسکیلێک دەتەقێنرێتەوە، بە وتەی سەرچاوەیەکیش لە فریاکەوتنی شارەکە، تەقینەوەکە بووە هۆی برینداربوونی نزیکەی (30) هاوڵاتی.
- لە ناوچەی پیشەسازی شاری کەرکووک، ئۆتۆمبیلێکی مین ڕێژکراو بە کاروانی هێزە ئەمنیەکانی عیراق تەقییەوە و به و هۆییەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- لە درەنگانێکی شەودا لەسەر دەستی چەکدارە توندڕەوەکان، کە هێرشیان کردە سەر شارەدێی سلێمان بێک و ڕێگای بەغدا - کەرکووکییان داخست، 14 شۆفێری ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان لە دووری 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەکە کوژران.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,033 անգամ