$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی 104ی دادگای کەیفەریی دووی شاری #سنە# بە سەرۆکایەتیی قازی ئومیدی، 8 هاووڵاتیی بە ناوەکانی پوویا فەیزی کوڕی مەحیەدین، فواد قارەمانی کوڕی تۆفیق، فواد عەنایەتی کوڕی عەلادین، ئیبراهیم ئاقایی کوڕی عەبدولقادر، محەممەد شەهبازی کوڕی خوسرەو، فەرهاد تاری مواردی کوڕی حوسێن، ئەحمەد مورادی کوڕی عەبدوڵڵا و ڕەزا ڕەجایی کوڕی عەلی ئەکبەر بە 80 مانگ زیندان و 592 زەربە قامچی مەحکووم کرد. ئەو 8 هاووڵاتییە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژئاوا لە شاری سنە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.[7]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک چەکداری #داعش# هێرشیان کردۆتە سەر سوپای عێراق، لەگوندی مەتیق لەناوچەی کاکەیی لەباشوری شارۆچکەی #داقوق# و سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376668/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 28-02-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376668/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی #سلێمانی# هۆشداری لەبارەی کۆرۆنا دەدات و ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی، بۆیە هاونیشتمانییان زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.[4]
- بە دەستپێشخەریی #گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر#، ڕێپێوانی بەمەشخەڵ لە شاری سلێمانی بۆ زانینی دۆخی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد، کە تا ئاشکرابوونی سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکە لەشەقامەکان دەمێننەوە.[6]
- لەشارەکانی #کەرکووک# و #هەولێر# و شارۆچکەکانی #سەیدسادق#، #شنگال# و #کەلار#، خۆپیشاندان بۆ ئاگاداربوون لەدۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و زینداندیانی دیکەی ئیمرالی ئەنجامدارا، داواکرا، کە دەستبەجێ ڕێگا بە پارێزەران بدرێت، کە سەردانی ئیمرالی بکەن، بۆ ئەوەی گەلی کورد لەوە دڵنیا بێتەوە، کە ئاگرەکەی ئیمراڵی زیانی بە ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە نەگەیاندووە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئوم ئەلهۆشیی شەهبایان بۆردوومان کرد.[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی #منبج# ڕایگەیاند، داگیرکەران لە گوندی شێخ ناسر و سوێهای ڕۆژئاوای منبجەوە گوندەکانی هەمرا و شاروچکەی ئەریما تۆپباران دەکەن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا، داوای لە ئێران کرد کە کۆتایی بە 12 ساڵ زیندانیکردنی نادادپەروەرانەی #زەینەب جەلالیان#، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی خۆی بهێنێت.[7]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376668/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 28-02-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376668/0016.JPG=KTML_Photo_End=
- زۆرینەی سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە لە هێرشەکەی دوێنێی سوپای ڕووس بۆسەر هێزەکانی تورک لە ئیدلب، زۆرتر لە 30 سەرباز کوژراون و دەیانیش بریندار. هەندێک سەرچاوە باسی کوژرانی زۆرتر لە 50 سەرباز دەکەن. بەم هۆیەوە پەیوەندییەکانی ڕووس و تورک گەیشتووەتە ئەوپەڕی خراپی. تورکیاش بەهۆی ئەم هێرشەوە دەرگای پەنابەرانی بەرەو ئەوروپا کردەوە.[1]
- تادێت بەهای لیرەی تورکی بەرەو دابەزین دەڕوات و شارەزایەکی دراویش هۆکارەکەی بۆ گرژی نێوان ڕووسیا و تورکیا دەگێڕێتەوە.[3]
- وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند هێرشەکانیان بۆ سەر ئیدلب ڕاناگرین و ئامادە نین لەسەر ئیدلب شازش بکەن و ناشکرێت دۆخی سوریا لەمە زیاتر ئاڵۆزتر بکرێت.[5]
- سوپای نیشتیمانی لیبیا، ڕایگەیاند، کە لە بۆردوومانێکدا، 15 سەربازی تورکیان کوشتووە و دوو ڕاداریشیان تێکشکاندوون، کە تایبەتبووە بە سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورک لە لیبیا.[6]