رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی خدر موفید کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی گومان سەر بە شاری
سەردەشتسەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لە دەست دا.
[4]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەی چەمانکێ-یان لە سنووری
ئامێدیئامێدی بۆردومانکرد.
[2]
- فراکسیۆنەکانی گۆڕان و هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکەن لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانی لافاوی ناوچەی ڕاپەڕین دروست بکات بۆ ئەوەی قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکرێتەوە.
[1]
- سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکووککەرکووک ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق چواردەوری گەڕەکی شۆریجەیان گرتووە و ماڵ بە ماڵ پشکنین دەکەن و ناهێڵن کەس لە ماڵ دەرچێت.
[3]
- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای
هەولێرهەولێر ڕایدەگەیەنێت: خاوەن دوکان و موڵکەکانی بازاڕی لەنگە دڵنیادەکەینەوە کە بازاڕەکە بە خێرایی و وەکو خۆی دروستدەکرێتەوە و هەموو ئاسانکارییەکیشی لەلایەن شارەوانییەوە بۆ دەکرێت.[1]
- ئەمڕۆ، لەهۆڵی کافتریای گەلەری ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال و جینۆساید، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی شەش کتێبی تایبەت بە ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکان ئەنجامدا.
[5]
- کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە عێراق، لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجەوە ڕایگەیاند، ئەوەی بەسەر خەڵکی هەڵەبجە-دا هاتووە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە، دەشڵێت: هەڵەبجەییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە پشتوانیان دەبینین و بەڵێنی فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەیان پێدەدەین.[5]
- مەهدی موبارەک، بەڕێوەبەری پێشوی کشتوکاڵی کەرکووک ئەمڕۆ ڕایگەیاند: نزیکەی مانگێکە فەرمانی دورخستنەوەم دەرچووە و کەسێکی تورکمانی شیعەی دانیشتوی شارۆچکەی تەلەعفەر لە پۆستەکەم دانراوە.[1]
- بەهۆی ئەو باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتووەتەوە، سەرچاوەکانی ئاوی کردووەتە قوڕ و لیتەیەکی زۆر و بەو هۆیەش چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو، کە (ئیفرازی یەکەم، دووەم و سێیەمە لە هەولێر) و پرۆژەی ئاوی شەقڵاوەیە وەستان.[3]
- سەر لە بەیانی ئەمڕو ئاسایشی پارتی لە کۆمەڵگای کەلەکچی، سەر بە شارۆچکەی شێخان-ی سەر بە پارێزگای
دهۆکدهۆک، هەڵدەکوتنە سەر ماڵی چالاکوان
ڕێکان ڕەشیدڕێکان ڕەشید و دەستگیری دەکەن.[5]
- هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە
ڕانیەڕانیە ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 26-10-2018، (
خۆشناو ئەنوەرخۆشناو ئەنوەر) کادیری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەلایەن ئاسایشی ڕانیە دەستگیرکرا، ئێوارەی ئەمڕۆ، ئازادکرا.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر 10:30 دا هێرشیان کردووەتە سەر 4 گوندی ڕۆژئاوای
کۆبانێکۆبانێ. سوپای تورکیا بە تۆپخانەکانی ئەو 4 گوندەی تۆپبارانکردووە و زیانی بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان گەیاندووە. ئەو گوندانەی ڕۆژئاوای کۆبانێ کە لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە تۆپباران کراون بریتین لە: زۆرموغار، خراب عەتۆ، چارقلی و ئاشمێ.[2]
-
شەڕڤانشەڕڤانانی قەسەدە لە دێڕەزۆر گەنجێکی دیکەی ئێزدییان لەچنگی چەتەکانی
داعشداعش ڕزگارکرد، کە لە ساڵی 2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابوو، ئەزهەر سوهێل مەهەد خەڵکی شەنگالە وتەمەنی 18 ساڵە، ئەمڕۆ لە ناوەندی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئیزدی لە خانەسۆر ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.[5]
دەرەوەی کوردستان
- گروپێک لە فاشیستەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر بارەگای
هەدەپەهەدەپە لە ناوچەی مەزیتلیی لە پارێزگای مێرسین. ئەو گروپە فاشیستە لە هێرشەکەیاندا بۆ سەر بارەگاکەی هەدەپە تابلۆی بارەگاکەی هەدەپەیان هێنایە خوارەوە و ئاگریان لە تابلۆی بارەگاکە بەردا و دواتر لە بارەگاکە دوورکەوتنەوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Ժամանակագրություն միջոցառումներ