- خوێندکارانی ئامادەیی سێ خوێندنگەی قەزای سەیدسادق لە بەردەم پەروەردەی ئەو قەزایەدا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخستوو داوای دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکەیان دەکەن. بەهۆی پێکدادانەکانی ئەمڕۆوە چەند کەسێک لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاساییش و پۆلیس برینداربوون.
- لەبەرامبەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێندکارانی ئامادەییەکانی قەزاکە، ئەمرۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای سەیدسادق دەستیلەکارکێشایەوە.
- لەسەر داخوازی دادگای بنەرەتی تورکیا شەشەمین دادگای سزای قورسی ئامەد هەر یەکە لە پەرلەمانتارانی فەیسەل یەلدرم، سەلما ئیرماک پەرلەمانتارانی بەدەپه و کەمال ئاکتاش، پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری وان ئازادکران.
- لەسەر سکاڵای خانەوادەی شەهیدی قەلەم، کاوە گەرمیانی، دادگای کەلار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەدنانی حەمەی مینا و کەسێکی نزیکی دەرکرد.
- لەبەردەم پارکی نالی لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی، بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی قەزای سەید سادق، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان ئەنجامدا.
- تۆڕی میدیایی ڕووداو، دەرکردنی تێمەکەیان لە شاری سەیدساق و بریندارکردنی وێنەگرێکیان ڕاگەیاند.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Χρονολόγιο των γεγονότων
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο

για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 17,828
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!