$باکووری کوردستان$
- لە کانێکی خەڵوزی بەردینی لە #شرناخ#ی باکوری کوردستان تەقینەوە ڕوویدا و بەپێی زانیارییەکانیش دوو کرێکار گیانیان لە دەستداوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەهاب نادری، نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ و ڕوانسەر لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند دوو منداڵ بەهۆی سەرما و دوو کەسی دیکەش بەهۆی پەنگخواردنی گاز لەنێو خێوەتدا گیانیان لەدەستداوە.[6]
- هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە خاڵی پشکنینی سێڕێیانی پەسوێ هەڵکەوتوو لە #جەڵدیان#، پێش بە هاووڵاتیان دەگرن و بەمەبەستی ئازاردانی خەڵکی کورد مۆبایلەکانیان دەپشکنن.[3]
- محەممەد کەریمی یەکێک لە چالاکانی شاری #بۆکان#، بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی لەلایەن مەئموورانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.[7]
- سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری #مێهران# سەر بە پارێزگای #ئیلام# کە دوو ژن و پیاوێک بوون لە ناو ماشینێک لە جۆری پراید بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانگ گیانیان لە دەست دا. [7]
$باشووری کوردستان$
- بوومەلەرزەیەکی دیکە شارۆچکەی #دەربەندیخان# و دەوروبەری هەژاند و بەهۆیەوە منداڵێک بە سوکی برینداربووە.[1]
- بۆ جاری پێنجەم فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای #ئاسۆس#-یان لە ناوچەی #شارباژێڕ#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکردەوە.[2]
- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لیستی #مووچە#خۆرانی خاوەن پێداویستی تایبەت پاکدەکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی پێداون کە مووچەی سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 90 هەزارو 60 هەزار دینارەوە دەکرێتەوە بە 150 هەزار دینارەکەی پێشوو.[1]
- #مونا قەهوەچی# ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای #ڕیفراندۆم# ڕەتی کردەوە کە ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان هیچ بڕیارێکی دابێت سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوە یا هەڵپەساردن و سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی دابێت و وتیئێمە بڕیارمان دا له و ڕۆژە وەک بەروار ڕیفراندۆم بکەین،نەک هەڵوەشاندنەوە و هەڵپەساردنی بدرێتە دەست ئەنجومەنەکە،خەڵکی کوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمیان دا بۆیە هەڵوەشاندنەوە و هەر بڕیارێک لەوبارەیەوە دەبێت خەڵک بیدات نەک ئەنجومەن چونکە ئەوە ڕێز نەگرتنە لەئیرادەی خەڵکی کوردستان.[4]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم #نەورۆز مەولود# وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وەک وەزیری داد بە وەکالەت دیاریکدر کە ماوەیەکە ئەو پۆستە بەتاڵە.[1]
- ژمارەیەک پەرلەمانتار کە واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردووە، داوایان لە سەرۆکایەتی #پەرلەمانی کوردستان# کردووە، دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بکات بە ڕەوشی دووز #خوورماتوو# بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی شارۆچکەکە.[1]
- پاش سێ ساڵ لە داخستنی ڕێگەی سەرەکی نێوان #جەلەولا# و #سەعدیە#، بەهۆی شەڕی #داعش#ەوە له و ناوچەیە و لە هەفتەی پێشوەوە لە کاتی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ شارەدێی سەعدیە و جەلەولا ئه و ڕێگەیە کرایەوە، بەڵام ئەمرۆ بەهۆکارێکی نادیار جاریکی تر داخرا.[1]
- میدیاکانی سەربە #پارتی دیموکراتی کوردستان# بڵاویان کردەوە، کە #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری #یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان# لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ #هاکان فیدان#، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا – #میت# کۆبووەتەوە.[2]
- کونسڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، چاوی کەوتووە بە سەرمایەداری نیشتمانی #فاروقی مەلا مستەفا# و تیایدا باس لە بارودۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان کراوە.[1]
- فەرماندەی فیرقەی دووی دژە تیرۆری عێراق ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ بەڕێوەبەردنی مەلەفی ئەمنی لە #کەرکووک#، هەروەک دەستگیرکردنی بەرپرسی ئەمنی کۆلیژی زانستی شارەکەی لەلایەن هێزەکانیانەوە پشتڕاستکردەوە و وتی کارئاسانی و چاوپۆشی کردووە لەئاستی پارچەپارچەکردنی ئاڵای عێراق.[1]
- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا کە نزیکەی 40 هەمەری سەربازی بوون، سەربازگەی کەیوان-یان لە کەرکووک جێهێشتووە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی-ش لە کەرکووک ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە.[2]
- کاتژمێر 9ی ئەمشەو، بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی کوڕان-ی ئیسکان لە گەڕەکی مەجی بەگ-ی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم زانکۆی کۆنی سلێمانی (کۆلێژە پزیشکییەکان) ئەنجامدا و زیاتر لە کاتژمێرێک جووت سایدی ئیسکان-یان داخست.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سوپای تورک هەوڵی دا بچێتە سەر چیای گر-ی شارۆچکەی بلبلێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی سەر بە کانتۆنی #عەفرین#، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە-ەوە وەڵام درانەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- باڵیۆزخانەی ئێران لە یەمەن موشەکباران کرا و گڕی گرت.[5]
- کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، نێوبراو کەسێکی نزیکی سەددام حسێن و هەردەم یارمەتیدەری ڕژێمی بەعس بوو بۆ #ئەنفال#کردنی کورد.[5]