- فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای عیراق گەڕەکێکی دوزخورماتوو لە نزیک بارەگایەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکاتە ئامانج و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و چەند کەسێکیش کوژران.
- بەهۆی کەمی کارەباو خزمەتگوزارییەکانەوە، هاوڵاتیانی ناحیەی وەرتێ و دۆڵی خانەقا ڕێگای سەرەکی نێوان سۆران- ڕانیە دادەخەن.
- لە گەڕەکی نەبی یونس لە شاری موسڵ، پێنج کوردی شەبەک لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێنران.
- یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێ، دەوڵەتی کوردی خەونی نەتەنیاهۆیە و ڕێگەنادەین بێتەدی.
- بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی حوزەیرانی شاری کەرکووک بە هێزەکانی پۆلیسدا تەقیەوەو بەو هۆیەوە 10 پۆلیس بریندار بوون.
- نزیکەی 20 چەکدار هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەی گشتی جەلەولا و سەرجەم ئامێر و کەل و پەلە پزیشکییەکان دەبەن، بەپێی زانیارییەکانیش، ئەو ئامێر و کەل و پەلە پزیشکییانە دەبرێت بۆ ناحیەی سەعدییە کە تائێستاش لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکاندایە.
- شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە.
- دوای ئەوەی ڕۆژی 10-05-2014 فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی بەردەرەش گردبوونەوەیان ئەنجامدا، ئەمرۆ 17 ی مامۆستای پەیمانگا دەستگیرکرا کە پێنج لەوان ئافرەتن.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 22,837
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!