- ڕۆژی دەنگدانی پەڕڵەمانی تورکیا. پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 550 ئەندامی 25ەمین خولی پەرلەمانی تورکیا دەستی پێکرد و بڕیارە تا کاژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام بێت.
- بەیانی ئەمرۆ لە کاتی دەستپێکردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی تورکیا، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەست بەسەر 20 بۆمدا گیرا کە گوماندەکرێت ئامادەکرابن بۆ کاری تیرۆرستی.
- لە پارێزگای ڕوها لە باکووری کوردستان شەڕ و پێکدادان لە بنکەیەکی دەنگدان ڕوویدا و 15 کەس بریندارن.
- لە شاری عەنتاب-ی باکووری کوردستان بەهۆی ئەوەی کە دەگوترێ 6 کەس ویستوویانە "دەنگی ساختە" بەکاربهێنن، ڕێگریان لێکراوە و بەوهۆیەشەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیس و دەنگدەران ڕوویداوە و گازی فرمێکسڕێژ بەکارهاتووە.
- هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پاککردنەوەی دارستان و لەوەڕگاکان دەستیپێکرد و بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی وەزارەتی ژینگە بەشداریان تیادا کرد.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 17,418
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!