$باکووری کوردستان$
- لە شاری #ئامەد# هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی هەڵیان کوتابووە سەر چەندین ماڵ، 12 کەسیان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی وتەی هەر 12 کەسەکە وەرگیرابوو ڕەوانەی دادگا کران. لەو 12 کەسەی ڕەوانەی دادگا کرابوون، چواریان لە دوای تەواوبوونی کاروباری یاسایی ئازاد کران و 8 کەسی دیکە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخستندا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، ڕەوانەی زیندان کران. لەلایەکی دیکەوە، لە شارۆچکەی سێگرکی ناوچەی قلابانی شەرناخ سەربازانی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەک و کەسێک بە ناوی مەسعود بابات دەستگیر کرا و ڕەوانەی ناوچەی قلەبان کرا و تا ئێستا لە بارەی ئازادکردن یان هێشتنەوەی لە زینداندا هیچ بڕیارێک نەدراوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376034/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەیان مەحکووم کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەیان مەحکووم کرد=KTML_ImageCaption_End=
- کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر #جەلال حاجی زادە# (رامان) بەنەخۆشی. هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە تیرۆرکرابێت.[1]
- خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری #مەریوان# بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، هەوڵی سپای پاسدارانیان بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی مەحکووم کرد و خوازیاری بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی گشتیی تاوانبارانی ئەو کارەساتە دڵهەژێنە بوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- پشێوی لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# دروست بوو سەبارەت بە پرسیموزایەدەی سیاسی لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی. بەهۆی ئەو پشێوییەوە پەخشی ڕاستەوخۆی دانیشتنەکە ڕاگیرا و ئەو پەڕڵەمانتارانەشی بوونە هۆی پشێوییەکە لە هۆڵی پەڕڵەمان کرانە دەرەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376034/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رێگای سەرەکی شارۆچکەی پێنجوێن و سنوری پارێزگای سلێمانی داخرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رێگای سەرەکی شارۆچکەی پێنجوێن و سنوری پارێزگای سلێمانی داخرا=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی سنوری شارۆچکەی #پێنجوێن#ی گرتووەتەوە، ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی پێنجوێن و سنوری پارێزگای #سلێمانی# لەنزیک شاخی ملەکەوە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا.[2]
- بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر و باران و دروستبوونی گرفتی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و #هەولێر# هۆشداری دەدەنە شۆفێران کە چەند ڕێگەیەک بەکارنەهێنن لە ناوچە شاخاوییەکان.[1]
- هێزەکانی سوپای عیراق و پۆلیسی دیالە، لە سنوری ئیمام وەیس لە باشوری #خانەقین# ئۆپراسیۆنێکیان دژ بەچەکدارانی #داعش# ئەنجامدا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە بەردەوامی کاردانەوەکان دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئۆکرانیا بە مووشەکی سوپای پاسداران لە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، خەڵکی زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان.[1]