- لە گەرەکی فەخرەدین پاشا لە ناوچەی تەرسۆسی پارێزگای مێرسینی تورکیا چەند کەسێکی نەناسراو پەلاماری بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپ)یان داو تەواوی کەلوپەلی ناو ئەو بارەگایەیان تێکشاند.
- یەکگرتوو بڕیاری کشانەوەیداوە لە کۆمیتەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت.
- وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدەگەیێنێ، نیگەرانن لە ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و، ئەو نیگەرانییەشیان دوای گفتوگۆیەکی قوڵ بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
- پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە شاری شرناخ ڕایگەیاند لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا 138 هاوڵاتی لە شاری جزیرە لە ژێرزەمینەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە شەهیدکراون، تەرمی 110 لەو شەهیدانەش دەرهێنراون و بۆ شارە جیاجیاکانی باکووری کوردستان نێردراون.
- تانکەکانی سوپای تورکیا هەریەکە لە شارۆچکە و فڕۆکەخانەی منغ و گوندی مرعناز-یان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد، دوای ئەو بۆردومانەش بەووتەی پەیامنێری واشنتۆن-ی ڕۆژنامەی سەباحی تورکی جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایکردوە تورکیا بۆردومانکردنی بنکەکانی یەپەگە ڕابگرێت.
- لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا زەکەرەیا قارسلی فەرماندەیی جەبهەت ئەلشامیه ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکانی ژێردەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە)ی لە شاری ئەعزازی باکووری پارێزگای حەلەب بۆدروومان کردو بەو هۆیەوە نزیکەی 29 شەڕڤانی یەپەگە شەهیدبوون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,601
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!