$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری عاموودێی ڕۆژاوای کوردستان 283 منداڵ لە هۆڵی سینەمای شارەکە لە کاتی سەیرکردنی فیلمدا سووتێنران. هێزەکانی ڕژێمی سووریا لە کاتی نمایشکردنی فیلمەکەدا کارەبایان لەسەر هۆڵەکە بڕی و دەرگەی هۆڵەکەیان داخست، لەو کاتەدا ئاگرێک کەوتەوە و لەو پیلانگێڕییەدا 283 منداڵ بوونە خەڵووز و گیانیان لەدەستدا. شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژییەکە دەڵێن: (هۆڵی سینەماکە جێگەی 200 کورسی بوو، کەچی دەستوپێوەندەکانی ڕژێم500 منداڵی کوردیان خستە هۆڵەکەوە و پاسەوانانی سینەماکەش دەرگەی بەسەردا داخستن، لە کاتی نمایشکردنی فیلمدا ئاگر لە سینەماکە کەوتەوە. منداڵەکان هەوڵیان دەدا خۆیان ڕزگار بکەن و هاواریان دەکرد، کەچی دەرگەکان هەموو داخرابوون. سەرەڕای هاواری منداڵان، پاسەوانەکانی ڕژێم ئاوڕیان لە هاواری منداڵەکان نەدایەوە و لەنێو گڵپەی ئاگردا ڕزگاریان نەکردن.) لەو کۆمەڵکوژییەدا کە بە (کۆمەڵکوژیی سینەما عاموودێ) ناسراوە و 283 منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان 8-14ساڵاندایە، گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,672