- لەسەر ڕێگای نێوان کەلار - جەلەولا، بۆمبێک بە ژمارەیەک پۆلیسدا دەتەقێتەوە کە لە بازگەیەکدا بوون، بەو هۆیەوە چوار پۆلیس برینداربوون.
- لە قەڵادزێ، گەنجێک دوو برای خۆی کوشت و دواتر خۆشی کوشت.
- دوای 10 ڕۆژ لە ڕفاندنیان تەرمی دوو کوردی شەبەک دۆزرانەوە.
- وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ڕایدەگەێنێت، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) لە شەڕ و پێکدادانی هەرێمی کۆبانێ چەکی کیمیایان بەکارهێناوە و بانگەوازی هەستیاری لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کرد.
- خۆکوژێک خۆی و ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەی بە بارەگای فەوجی یەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەتەپە دەتەقێنێتەوە و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو لە گەڵ برینداربوونی 10 پێشمەرگەی تردا، هاوکات ئۆتۆمبیلێکی تر لە ناو شارۆچکەی قەرەتەپە دەتەقێتەوە و چوار برینداری لێدەکەوێتەوە.
- ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەردوو تەقینەوەکەی گرتە ئەستۆی خۆی و ڕایگەیاند، کە لە ڕیێگەی دوو کەسی بیانییەوە، ئەنجامدراون.
- ژمارەیەک چەکدار کە جلی سەربازی عیراقییان لەبەر بووە، هەڵدەکوتنە سەر بارەگای ڕۆژنامەی "تەئاخی" سەر بە پارتی، کە لە بەغدا بە زمانی عەرەبی دەر دەچێت.
- بەمەبەستی بەرگریکردن لە کۆبانێ لە هێرشی چەکدارانی داعشـ سەدان کورد لە باکووری کوردستانەوە چوونە ڕۆژئاوای کوردستان.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 13,789
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!