$باکووری کوردستان$
- پەرلەمانتارانی #هەدەپە# بۆ پشتگیریکردن لە مانگرتن له خواردنی #لەیلا گیوڤەن#، لە زیندان، ویستیان لە بەردەم بەندیخانەی #ئامەد# لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بدەن، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان.[2]
- والی جولەمێرگ لە بەیاننامەیەکی خۆێدا ئاشکرای کرد کە لەوناوچانەی سەربەجولەمێرگ-ی #شەمزینان#، وک چەڵی، گەڤەرو30 ناوچەی دیکە کە لە 20ی تەشرتنی یەکەمەوە قەدەغەی تێداڕاگەیەنراوە هەتاکوکۆتایی تەشرینی دوویەم قەدەغەکە درێژکراوەتەوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ، لە گوندەکانی فارساوا و فەرەجاوای و چەند گوندێکی دیکەی هەورامان ژاوەرۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن گروپێکی ژینگەپارێزەوە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ژینگە، دەستیپێکرد و دەروبەری ئەو گوندانە لە خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە، بڕیار وایە هەڵمەتەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام بێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156685/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتی پاک ڕاگرتنی ژینگە ئەنجامدرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتی پاک ڕاگرتنی ژینگە ئەنجامدرا=KTML_ImageCaption_End=
- #کۆڵبەر#ێکی مێرمنداڵ بە ناوی مێهران دەهستانیڕاد تەمەن 15 ساڵ خەڵکی گوندی دۆڵەتووی شاری #سەردەشت# بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی بریندار کرا.[6]
- 22 سەر ئەسپی کاسبکاران، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری #بانە# بە کوشت چوون و لاشەکانیان لە دەشت و دۆڵ بەجێهێشتووە.[6]
- #هەڵۆکانی زاگرۆس# بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک ڕایگەیاندووه کە لەو شەڕ و تێکهەڵچوونی ئەمڕۆ، لە شوێنێک بە ناوی خێڵە ڕەشی شاری بانە، یەکێک لە هێزە نیزامییەکان کوژراوه و دوو کەسی دیکە بریندار بوونه. هەڵۆکانی زاگرۆس شوناسی ئەو مەئموورە کوژراوەی هێزە نیزامییەکانیان بە ئارمان فەخری ڕاگەیاندووە و دوو کەس لە بریندار بووەکانیش بە ناوەکانی لوقمان خیاڵی و مەنشلوو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی سەلاحدین ئەیووبی بانە ڕاگوێزراون.[7]
$باشووری کوردستان$
- حکومەتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی #کەرکووک#ی لەڕێگەی بۆڕی کوردستان دەستپێکردەوە.[3]
- فراکسیۆنی #نەوەی نوێ#، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانکردنی #ئامێدی# لەلایەن سوپای تورک-ەوە بڵاوکردە و تێیدا ئیدانەکە هێرشەکە دەکات و دەشڵێت، کە بێدەنگی پەرلەمانتارانی هەرێم و بەغدا بەرامبەر بەو بۆردوومانکردنانە خیانەتکردنە لەو سوێندەی کە خواردوویانە.[2]
- شەوی ڕابردوو هونەرمەند #عەبدوڵڵا حاجی# لە #دهۆک# کۆچی دوايیکرد.[1]
- کاژێر 1:30 خولەکی شەو لەکاتی هەڵکەندنی بیری گاز لە گوندی تورگە لە #چەمچەماڵ#، گاز دەرپەڕیووە، لە ئەنجامدا کارمەندێکی هەڵکەندنی بیر کە خەڵکی کەنەدایە گیانیلەدەستداوە و دوو کارمەندی دیکەش دۆخی تەندروستییان تێکچووە.[1]
- زانکۆی #سلێمانی# و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتییان لەبارەی پەرەپێدانی تەلارسازی خۆماڵی ئەنجامدا. هەموو ئەو بابەتانەی لە کۆنفرانسەکەدا خرانەڕوو جەختکردنەوە بوو لە داڕشتنی بنەمایەکی زانستی تەلارسازی، کە مۆرکێکی تایبەتی هەبێت بەکورد.[1]
- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری دەدەنە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەئەگەری هێشتنەوەی پاشەکەوتی مووچە، پێشبینی دروستبوونی ناڕەزایی دەکرێت.[4]
- مەڵبەندی #خانەقین#ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە داواکرابێت، فەرمانگەکانی سەر بە هەرێمی کوردستان و پۆلیسە کوردەکانی سنووری خانەقین بگەرێنەوە #گەرمیان# و لە خانەقین بکشێنەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە گومانی ئەوەی لە ناوچەی جەرابلووس ئیدانەی داگیرکاریی تورکیا بکرێت، بە تانک، دۆشکە و سەرباز چواردەوری هەموو مزگەوتەکانی گرتووە. سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی بەسەربازیکردنی شوێنەکان گەل ناچار بووە لە دوای نوێژ بڵاوەی پێبکات. هەروەها ئه و کەسانەی وێنەیان گرتووە لە لایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە دەستگیر کراون.[5]