$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خۆپیشاندان شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 8 کەس کوژران و ژمارەەیەکی زۆریش برینداربوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- پڕۆسەی کۆنفرانسی کۆمیتەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەسنووری مەڵبەندەکانی #کەرکووک# و #شارەزوور# و شەنگال و #دهۆک# و #گەرمیان# بەڕێوەدەچێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373129/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=وێنەی ڕۆژ: 16-11-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373129/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی بەرواری باڵا-یان بۆردومان کرد و سێ خانووی هاووڵاتیان کراونەتە ئامانج و زیانی ماڵیی زۆری لێکەوتەوە.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر #قەڵای شێروانە# لە شاری #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافەوە کەرنەڤاڵی گەرمیان بۆ خۆشەویستی پێغەمبەری ئیسلام ئەنجامدرا.[4]
- لە کۆمیتەیەکی یەکێتی لە #کفری# بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی دوو کەس بە تەقە برینداربوون.[5]
- دەزگای گشتی کاروباری مین لە گەرمیان ئاشکرای کرد: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەک بە ناوی #سەفەر یوسف محەمەد# لە دایکبووی 1987 بە ڕووداوی مین لە ناوچەیەکی مینڕێژکراوی سەر شاخی بەمۆ گیانی لەدەستدا.[2]
- بە بەشداری 8 ئاین و ئاینزای جیاواز، کۆنفڕانسی فرە ئایینی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان لە شاری #هەولێر# بەڕێوەچوو. بەلای پێکهاتەکانەوە گرنگە پەرە بە پێکەوەژیان بدرێت و ئەو ئەزموونەش کە هەیە بپارێزرێت و هەوڵیش بدرێت، لە ڕێگەی دەقە یاساییەکانەوە مافی پێکهاتەکان پارێزراوتر بکرێ.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- خانەوادەی کایا، هاوژینی تاهر ئەلچی کە 28ی تشرینی دووەمی 2015 لە #ئامەد# لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە شەهیدکرا، تورکان ئەلچی نوێنەری دەستەی کوردی دیموکراتیکی فەڕەنسا و ئەندامانی ناوەندی کلتوری کوردی #ئەحمەد کایا#، ئینیستیتوی کورد لە پاریس و ژمارەیەک هەواداری لە گۆڕستانی لاچاسی پاریس ئامادە بوون. لە یادەکەدا گولتەن کایا، تورکان ئەلچی، نەجمەدین دەمیرکاپی هاوسەرۆکی ناوەندی کلتوری کوردی دیموکراتیک و کەندال نەزان لەسەرناوی ئینیستیتوی کوردان لە پاریس قسەیان کرد. لە قسەکاندا ڕاگەیەنرا، بە داواکاری و خەیاڵی هونەرمەند ئەحمەد کایا و شەهیدەکان تێکۆشان بەردەوام دەبێت. یادەکە دوای سەردانی گۆڕی ییڵماز گونەی هونەرمەند و دەرهێنەری سینەمای کورد کۆتایی هات.[3]