ساڵی (1960) لەشاری (هەڵەبجە)پارێگای(سلەیمانی) هاتۆتە دونیاوه..ساڵی(1980) سەرەتای دەست پی کردن وئاشنابوونی بوەبە کاری هونەریی(ئاواز)و(گۆرانی) وەک وەفاو ئەمەکی خۆی هەمیشە پەنجەی ڕێز بۆ مامۆستای (موزیک) (ئازادساڵح) ڕادەکێشێ،کە پاڵپشت وڕاهێنەرو ڕێنیشاندەری بووە بۆ دونیای هونەر. مێژویەکی هونەریی درێژیی لەگەڵ (تیپی مۆسیقای شنروێ) هەیە سەرەتای ئاوازدانانی دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانیی کەژاڵ لەشیعری شاعیر(حەسیب قەرەداغی) کە بۆ مەرگی کەژاڵی کچی نوسیبوو..هوشیار ساڵی(1991)گۆرانی (هەڵەبشیما) بۆ تەلەفزیونی گەلی کوردوستان تۆمار دەکات...جگەلە مامۆستای موزیکار/ئازاد ساڵح/ هەریەک لەم هونەرمەندانە ئامادەکاریی بەرهەمەکانی بوون/ئەنوەر قەرەداغی/زانا مەحمود هەژار/عارف ئیبراهیم پور/توانا خورشید/گۆران کامیل/ئالان/ گەلێکی تر،،ئەلبومێکی بەناوی (شنەی مۆردانە) ساڵی2002 بڵاوکردۆتەوە ئەلبومی نوێشی ساڵی پار2009 بلاوکرایەوە لە ساڵی1995 لەوڵاتی (ئەڵمانیا) دەژی خێزاندارەو دوکوڕی هەیە بەناوی/(نالی) و(خانی)
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,065
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!