ساڵی 1967 لە شاری #هەولێر# لە دایک بووە، ساڵی 1985 یەکەم بەرهەمی خۆیی لەگەڵ تیپی موسیقای ژاڵەی ڕۆژاوایی تۆمار کردووەکە لەو بەرهە مەدا خاوەنی چوار گۆارنییە، هەروەها لە ساڵی 1988 دوەم دەهەمی خۆیی لەگەڵ هەمان تیپ بڵاوکردەوە، ساڵی 1989 بەرهەمێکیتر پاشان ساڵی 1992 بە بۆنەی دامەزراندنی یەکەم پەڕڵەمانی کوردی لە باشوورری کوردستان لەگەڵ هەمان تیپ بەرهەمێکیتریان پێشکەش کرد.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/60451/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=قادر ئەسعەد و هاوژینەکەی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=قادر ئەسعەد و هاوژینەکەی=KTML_ImageCaption_End=
ساڵی 1993 خێزانی پێک هێناو هەر مان ساڵیش لە بەر باروودۆخی شەری براکوژی ئەوسایی کوردستان ڕووی لە وڵاتی سوید کرد، ساڵی 1996 ئەلبومێکی بەناوی ئازیزان بڵاوکردەوە، هەر لە وڵاتی سوید ئەلبومی (ئازیزان) (سەفەری عشق) (لاوەلاوە) (ببورە) (نۆستەڵجی) (#کەرکووک#) (شایی) بڵاوکردۆتەوە، سەجەم گۆرانیەکانی نزیکەی 100 گۆرانی زیاترن، هونەرمەندی ناسراو قادر ئەسعەد خوێندکاری بەشی هونەرە جوانەکان بووە لە پەیمانگای مامۆستایانی مەڵبەندی هەولێر، تاکو ئێستا خاوەنی چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنانە.
ساڵی 2011 بەرهەمێکی تر کە تایبەت بوو هەڵپرەکێ بە ناونیشانی (شایی) پێک هاتبوو لە 10 تراک بڵاو کردەوە.[1][2]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,913
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!