ميديا - ناوخۆ
دوای زیاتر لە30 ساڵ به سەربردنی ژیانی تاراوگه و دوورەوڵاتی، لە ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک خێزانی کورد کە بە هۆکاری جیاجیا لە باشووری کوردستانەوە ئاوارەی وڵاتی ئێران ببوون، بۆ نشتمانەکەیان گەڕانەوە.
سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، مەسعود باتێلی، بە PNA ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوو 391خێزان کە پێکهاتوون لە 825کەس دوای نزیکەی 30 ساڵ لە ئاوارەیی و ژیانی تاراوگه، لە شارە جیاکانی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
مەسعود باتێلی، ڕوونيکردەوە که لەو 303 خێزانە 54 خێزان لە هەولێر، 33خێزان لە دهۆک و 95 کەسیش لە سلێمانی و 1خێزان کە 4 کەس بوون لە کەرکووک نیشته جیێ بوون.
لەلايەکی ديکەوە عەباس ئەمیر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سۆران ئاماژەی بەوە دا کە سەرجەمی ئه و گەڕاوانە لە سنوورەوە تا شوێنی نیشتەجێبوونیان خەرجیان دەکرێت و هاوکاری تەواوی حکومەتیان وەک: نوێکردنەوەی ناسنامەکانیان، درێژەدان بە خوێندنی منداڵەکانیان و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان.بۆ دەستەبەر دەبێت.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,507
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!