ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی #باشماخ# لە ماوەی ساڵی 2017 بەڕێژەی لە 30% زیادی کردووە.
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، داهاتی مانگی حەوت بەراورد بە مانگی شەشی ئەمساڵ، لە دەروازەی باشماخ پێنج ملیار دینار زیادی کردووە، بەو پێیەیش داهاتی مانگی ڕابردوو بەڕێژەی لە 10% بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند مانگی ڕابردووشدا داهاتی دەروازەکە بەڕێژەی لە 20% بەرزبوونەوەی تۆمارکردبوو، ئێستا ڕێژەکە گەیشتووەتە لە 30%.
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ، شاخەوان بەکر دەڵێت، هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بازرگانان لە گومرگی کاڵاکانیاندا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کەمتر لەسەریان دەکەوێت، بەراورد بە دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
شاخەوان بەکر هۆکارێکی دیکەش بۆ لابردنی کۆمپانیاکانی SOC دەگەڕێنێتەوە، کە لە دەروازەکان پشکنینیان بۆ کاڵاکان دەکرد و پارەیان لە بازرگانان وەردەگرت و خەڵکیان دوادەخست.
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ئەوەش دەخاتەڕوو هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بۆ زیادبوونی خواستی خەڵک بۆ کاڵا خۆراکییەکان دەگەڕێتەوە، بەو هۆیەشەوە بازرگانان زیاتر کاڵای خۆراکی هاوردە دەکەن، هەرچەندە کاڵا سەرەکییە خۆراکییەکان گومرگی لەسەر نییە، تەنیا کرێی پشکنینیان لەسەرە.
06-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,539
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!