$باکووری کوردستان$
- دادگای سزای قورسی ئەدیرنە، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ژنە هونەرمەندی کورد، جانێ دەرکرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیا ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەکانی #پەکەکە# لە باشووری کوردستان و بەهۆیەوە شەش پێگەی پەکەکە خاپوور کراون و ''هەشت گەریلا گیانیانلەدەستداوە''. پەکەکە هیچ دژەلێدوانێکی نەداوە.[2]
- لە نزیک گوندی بەشیری سەربە #خورماتوو#، پێدادان لەنیوان #داعش# و #حەشدی شەعبی# دروستبوو.[4]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە شوێنی مردوو شۆر لەناو مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە شارۆچکەی #پێنجوێن#-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، تەرمی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی (محەمەد کەمال) بە هەڵواسراویی دۆزرایەوە.[3]
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە باشووری کوردستان گوندەکانی #زاخۆ# لە ناوچەی حەفتانین بۆردومان دەکات.[4]
- بەهۆی زیادکردنی دەوامی فەرمانگەکەیان، بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی #سلێمانی# مانیان لە کارەکانیان گرتووە و داوای کەمکردنەوەی دەوام دەکەن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، چالاکییەکی دژی چەتەکانی سوپای تورک لە #عەفرین# ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و سەرچەتەیەکیش برینداربوو.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکا لەزاری بەرپرسێکی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری داوەتە وڵاتانی جیهان کە تاوەکو 4ی تشرینی یەکەم سەرجەم هەناردەکانی نەوتی ئێران ڕابگرن و جەخت لەوەشدەکاتەوە ئەوەی ئه و بریارە جێبەجێ نەکات دووچاری ئابڵوقەی ئابوری دەبێتەوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 8,840
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!