31 ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژی 7 پووشپەڕ، لە جەنگەی شەڕی ئێران- عێڕاق دا، شاری #سەردەشت# و دەورووبەری لە لایان فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێڕاقەوە بۆردومانی کیمیایی کرا. گیان لە دەسدان و بریندار بوون و ماڵوێرانیی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوان، قوربانیی و ئاکامەکانی ئەو کردەوە دژی مرۆڤییە بوو.
لە سێ دەیەی پێشوودا تاران، هەرگیز جێگا و بایەخی شیاوی بە کیمیابارانی شاری سەردەشت نەدا؛ چوونکە سەردەشت کوردستانه و تاران نەیویستووە ئه و تاوانە بکەوێتە بەر سەرنج و بەدواداچوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. هاوکات گرووپەکانی بەناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش، قەت ئاوڕیان لەو ڕووداوە نەدایەوە، لەبەر ئەوەی مەبادا، تمامیت ارضی ئێران و سەروەریی تاران لە سەر کوردستان، لاواز ببێت.
لە 500 ساڵی ڕابوردوودا کردنی خاکی کوردستان بە گۆڕەپانی شەڕی دەوڵەتان وژێنۆساید و کوشتاری بێبڕانەوەی کورد، ئه و ڕاستییەی سەلماندووە کە نەبوونی دەوڵەت و سەروەریی سیاسیی، دەرفەتی خوڵقاندنی ئەم تاوانانەی بە داگیرکەرانی کوردستان و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەڵەتیی و ڕێکخراوەکانی داوە.
بۆیە پارتی ئازادیی کوردستان لەم بۆنە خەمناکەدا، جارێکی دیکە ڕاشکاوانە و بەپانەوە پێ لە سەر دیسکۆرسی دەوڵەت و سەربەخۆیی دادەگرێتەوە و ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان له و ڕاستییە ئاگا دەکاتەوە کە جێگۆڕکێی نێوان دەستە و تاقمەکانی نەتەوەی سەردەستی فارس لە ئێران و بوونە دەستەچیلە بۆ هاتن و چوونی ئەم تاقم و ئه و تاقمی دەسەڵاتدار یان ئۆپۆزیسیۆن بە تەمای تراویلکەی “دیمۆکراسی بۆ ئێران و فیدڕالیزم بۆ کوردستان”، تەنیا دەرفەت ڕەخساندنە بۆ بەردەوامیی سەروەریی نەتەوەی فارس وبە هەدەردانی هێز و توانای کورد.
لە31 هەمین ساڵوەگەری کیمیابارانی سەردەشت دا، پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ زیان دیتووانی ئه و ڕووداوە، خوازیاری ئەوەیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دواداچوونی شێلگیرانەی بۆ بکا و میراتگرانی دەوڵەتی عێراق ئەرکدار بکا بە قەرەبوو کردنەوەی دڵسووتاوان وزیان لێکەوتووانی ئه و تاوانە، هاوکات بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە درێژە بە خەبات لە پێناو دەرچوون لە تەوقی سەروەریی تاران و گەیشتن بە سەربەخۆیی و بەدەوڵەتکردنی کوردستان دەدا.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
6 پووشپەڕی 2718
#27-06-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,818
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!