پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی 15 قوتابخانە لە #هەولێر# و #دهۆک# کۆتاییهات، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر کرانەوە.
بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و نوێنەری دەزگای ڕوانگە و ڕێکخراوی جی ئای زێدی ئەڵمانی، ئەمڕۆ لە قوتابخانەی بابانی بنەڕەتی لە شاری هەولێر مەراسیمی کردنەوەی 15 قوتابخانە بەڕێوەچوو.
10 قوتابخانەیان لە پارێزگای هەولێر و پێنجی دیکەشیان لە پارێزگای دهۆکن، هەر 15 قوتابخانەکە بەگوژمەی ملیۆنێک و 500 هەزار یۆرۆ جێبەجێکراون، کە تێیدا 985 کەس کاریان کردووە و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش سوودمەندبوون.
لە مەراسیمەکەدا وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند قوتابخانەکانی بابان، کوردستان و جمهوری لە قوتابخانە کۆنەکانی هەرێمی کوردستانن و گرنگە نۆژەنبکرێنەوە. ئەوەی جێگەی شانازییە ڕێکخراوی جی ئای زێدی ئەڵمانی و کویکای کۆری دوون لەو ڕێکخراوە بیانییانەی کە دەستیان لە زۆرترین قوتابخانە هەبووە؛ چ لەڕووی دروستکردن بێ یان نۆژەنکردنەوەوە.
پشتیوان سادق ئاشکراشیکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، بۆیە بڕیاریداوە مانگانە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژە پەروەردەییەکان دابینبکرێت و وەزارەتیش بەکردەیی دەستی بە کارەکان کردووە.
بەگوتەی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم چوار ساڵە قەیراناوییەدا زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانە دروست و نۆژەنکراونەتەوە.[1]
#12-11-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,671
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!